Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گەنجانی بێکار ڕەوشی دەروونیان خراب دەبێ

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 28 december 2016 kl 14.39
لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا نیشانەکان دیاری دەدەن
(1:23 min)
.
وێنە: Bertil Enevåg Ericson / TT

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی ئومیۆ ئەو کەسانەی لە تەمەنی گەنجیدا ماوەیەکی درێژ بێکار بوون ڕەوشی دەروونیان لە تەمەنی گەورە ساڵیدا خراپ دەبێت.

توێژەرەوکان بۆ ئەوەی دەرئەنجامی ڕەوشی دەروونی ئەو کەسانەی ماوەیەکی درێژ بێکار بوون یان بە ماوی کورت دامەزراون، چاودێر ئەو گەنجانەیان کردووە کە ساڵانی ١٩٨١ بۆ ١٩٨٩ پۆلی نۆیان سەرتایان بڕی و ئێستا ڕەوشیان چۆنە. توێژینەوەکەش لە چەندین پرسیارەوە سەرچاوەی گرتووە کە بۆ نمونە لە تەمەنی ٢٠ لەو کەسانەی بەشدار بوون کراوە و هەر هەمان پرسیار لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا ئاراستەیان کراوەتەوە. پرسیارەکان سەبارەت بە نیگەرانی، بێ خەوی، خەمگینی بووە

لە توێژینەوەکەدا هاتووە کە ئەو ڕەوشەی لە تەمەنی گەنجێتیدا تێیدا ژیان و هەر لە جەستەوە دەروونیاندا لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا ماوەتەوە. بۆ نمونە ئەو کەسانە لە تەمەنی ٢١ بۆ ٢٥ ساڵ بێکار بوون لە تەمەنی مامناوەندیدا ڕەوشی دەروونیان بەشێوازێک خراپ بووەو کرایگەری ئەو بێکارییەیە. هەروەها ئەو کەسانەش کە لەسەردەمی دۆخی نزمی بازاڕدا چوونە نێو بواری کارکردنەوە بە هەمان شێوە لە تەمەنی گەورەساڵیدا کاریگەری لەسەر ڕەوشێ دەرونیان کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".