Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بە گومانی بەشداریکردنی لە کوشتنی حەوت سەربازی سوری دادگای دەکرێ

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 29 december 2016 kl 10.17
ساڵی ٢٠١٢ لەسوریا ڕوویداوە
(1:03 min)
.
وێنە: Henrik Montgomery/TT

پیاوێکی تەمەن ٤٦ ساڵ دانیشتووی شاری کارڵسکوگە بەگومانی بەشداری کردنی لە تاوانێک کە لە سوریا ڕوویداوە ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.

ئەو پیاوە لە مانگی سێی ئەمساڵەوە لالەیەن پۆلیسی سویدەوە دەستگیر کراوە. بەپێی ڕۆژنامەی ئێکسپرێسێن، ئەو پیاوە گومانی بەشداریکردنی لە کوشتنی حەوت سەربازی سوری کە لەساڵی ٢٠١٢ لەسوریا ڕوویداوە لەسەرە. ئەو کەسە ئەو کات لە ڕیزی گرووپە چەکداراندا لە سوریا شەڕی کردووە. لە مانگی نۆی ساڵی ٢٠١٣ ڕۆژنامەی (New York Times) ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەووە کە گرووپێک چکدار حەوت پیاو بە فیشەک دەکوژن و لە پشتەوە فیشەک بەسەریانەوە دەنێن. ڕووداوەکەش لە باکوری ڕۆژئاوای ئیدلیب لە سوریا ڕوویداوە.

ئەو پیاوە سەرەتا بەبێ ئامادەبوونی خۆی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە، ماوەیەکی کورت لە پاش ئەوە دەستگیر کرا. ئەمڕۆش لەسەر ئەو گومانانەی لەسەرییەتی دادگایی دەکرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".