Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پەنابەرانی بێ ئیقامە لە داهاتوودا ناتوانن پراکتیک بکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 30 december 2016 kl 09.37
لە جێگەی پراکتیک کردن دەبێ بەشداری خولی فێربوونی زمان بکەن
(1:51 min)
.
وێنە: Mats Andersson /TT

ئەو جێگانەی تایبەت بوون بە پراکت کردن کە دەستگەی کۆچ دابینی کرد بوو بۆ  ئەو پەنابەرانەی هەتاوەکو ئێستا ئیقامەیان وەرنەگرتووە لە پاش سەری ساڵێ نوێ نامێنێن.

ئامانجی ئەو شوێنانەی پراکتیک کردن کە پەنابەران بەبێ بەرامبەر بتوانن کاری تێدا بکەن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، پەنابەران پەیوەندی لەگەڵ خاوەنکاردا پەیدا بکەن و لە بازاڕیشدا ئەزموون پەیدا بکەن.

جێگەی باسە ئەمساڵ بەگشتی زیاتر لە ١٣٠٠٠ پەنابەر کە هەتاوەکو ئێستا مافی پەنابەریان وەرنەگرتووە توانیوانە پراکتیک بکەن. وەزارەتی بازاڕی کار (Arbetsdepartementet) هۆکارەکەی نەهێشتنی جێگەکانی پراکتیک تایبەت بە پەنابەرانی بێ ئیقامە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ڕێژەیەکی زیاتر پەنابەر مافی پەنابەریان وەرگرتووە و پێویستە ئەم هەلە لە ئێستادا بۆ ئەوان تەرخان بکرێ. لەبەر ئەوەی ڕێژەی ئەم پەنابەرانە ئیقامەیان وەرگرتووە زیادیکردووە و پێویستە بێنە نێو بازاڕی کارەوە.

پێشووتر ڕەخنە لە حکومەت سەبارەت بە دابین کردنی جێگەی پراکتیک بۆ ئەو پەنابەرانەی مافی پەرنابەریان وەرنەگرتووە گیراوە، بەتایبەت تیشکخراوەتە سەر ئەوەی کە ئەو کەسانە وەک هێزی کاری خۆڕایی یان کرێکارێک بە بێ بەرامبەر لە بازاڕی کاردا کاریان پێکراوە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ بەدواوە ئەم گرووپە پەنابەر، واتە ئەوانەی وەڵامی مافی پەنابەرییەکەیان نەدراوەتەوە ناتوانن لە هیچ جێگەیەکی کار پراکتیک بکەن.

 لە جێگە پراکتیک کردن ئەم پەنابەرانە دەبێ بەشداری لە خولی تایبەت زمان، وەرگرتنی زانیاری لەسەر کۆمەڵگە و پێکخستنی چارەسەری تایبەت بۆ پەنابەرانی بێ ئیقامە بکەن. بۆ ئەم مەبەستەش هەریەکە  لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاکان و ئەنجوومەنی فێرکاری گەلی بوودجەی زیاتر وەرگرتووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".