Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

وەک ناڕەزایی دووکانەکانی هووسبی دادەخرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 30 december 2016 kl 10.26
"ئاسایش لە سەنتەری هووسبیدا نییە"
(1:59 min)
.
وێنە: MAJA SUSLIN

ئەمڕۆ دووکاندارەکانی سەنتەری هووسبی لە شاری ستۆکهۆڵم بڕیاریاندا وەک نیشاندانی ناڕەزایی بەهۆی نائارامی و نەبوونی ئاسایش لەو سەنتەرەدا دووکانەکانیان دابخەن.

لە کاتژمێر ١٣:٠٠ پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بڕیارە زۆربەی هەرە زۆری دووکانەکانی سەنتەری هووسبی لە باکووری ڕۆژئاوی ستۆکهۆڵم هەتاوەکو ئەم شەو دابخرێن.

ئەمەش نیشاندانی ناڕەزایی خاوەنکار و دووکاندارەکانەی ئەو سەنتەرەیە و ڕایانگەیاندووە کە ئاسایشی ئەو بەشەی شار زۆر خراپە. سەلام کوردە، یەکێکە لە دووکاندارەکانی سەنتەری هووسبی. کوردە بڕیاریداوە دووکانەکەی داخراوە و دەڵێ.

 ئێمە بڕیارمانداوە بەهۆی نەبوونی پۆلیس و پاراستنی ئەم ناوچەیە وەک ناڕەزایی دووکانەکانمان دابخەین. بۆ بمونە دووکانەکەی خۆم چەند جار دزیلێکراوە.

 پۆلیسی ستۆکهۆڵم ڕایگەیاندووە کە ئەوان بوونیان لەوێ هەیە، بەڵام زیاتر بایەخ بەو ڕووداوە گەورەکان دەدەن. جێگەی باسە تیشکیان خستۆتە سەر ئەوەش کە ئاگادارن لەڕوشی سەنتەری هووسبی، بەتایبەت تاڵانکردنی دووکانەکان و سووتاندانی ئۆتۆمبیل لەو گەڕەکەدا. وەک چارسەریش ئاماژە بەوە دەکەن کە لە داهاتوودا هەوڵ دەدەن زیاتر بوونیان لەو گەڕەکەدا هەبێ و ئەو کەسانەی سەرقاڵی تاوانکارین دەسگیریان بکە. هەروەها بەرەنگاری مامەڵەکردن و بازرگانیکردن بەماددە هۆشبەرەکان ببنەوە کە لەلایەن گرووپە تاوانکارەکانەوە ئەنجام دەدرێ و بووە بە یەكێک لەسەرچاوەی نەهێشتنی ئارامی لە هووسبی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".