Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لەمڕۆوە سوید سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاساییشە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 2 januari kl 10.23
ڕۆڵی ژن لە پرۆسەی ئاشتەواییدا بەهێز دەکرێت
(2:21 min)
FN
وێنە: Pontus Lundahl/TT

 

سوید لەمڕۆوە بۆ ماوەی مانگێک سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی ئاساییش لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەگرێتە دەست.

جگە لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی ئاساییش لە ماوەی مانگی جانوەریدا سوید بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش دەبێت لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەم ئەندامێتییە لە کۆتایی مانگی شەشی ساڵی ڕابوردوودا لە نیویوۆرک لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری لەسەر درا، کاتێک زۆرینەی وڵاتانی دەنگدەر لەو ڕێکخراوەدا دەنگیان بۆ ئەندامێیی سوید لە ئەنجوومەنی ئاسایش دا کە بەیەکێک لە گرنگترین ئورگانەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دادەنرێت.

لە ماوەی ئەندامێتیدا سوید بەنیازە سیاسەتی فێمێنیستانەی خۆی پەیڕەو بکات ئەویش بە هەوڵدان بۆ هاندانی ژنان بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی ئاشتەواییدا.  هەروەها سوید هەوڵ بۆ بەهێزکردنی ڕٶڵی ئەنجوومەنی ئاسایش دەدات بە ئەنجامدانی کاری زیاتر. جگە لەوە سوید کار بۆ بەرگرتن لە ناکۆکی و ئاژاوە دەکات. یەکێک لە ئامانجەکانی دیکەی سوید ئەوەیە کە بەکارهێنانی مافی ڤیتۆ سنوور دار بکات. ئەم خاڵانە وەزیریدەرەوی سوید مارگۆت ڤاڵسترۆم لە چاوپێکەوتنێکی دوێنییدا لە ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) جەختی لێ دەکاتەوە.

یەکێک لە ئامانجەکانی دیکەی سوید ئەوەیە کە بەکارهێنانی مافی ڤیتۆ سنووردار بکات، ئەو مافەش پێچ دەوڵەتی ئەندامی سەرەکی (بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا، ئەمەریکا و چین) دەگرێتەوە. بۆ نموونە لە پرسە قورس و گرنگەکانی وەک جەنگی سوریا کە وڵاتانی وەک ڕووسیا و ئەمەریکا دژ بەیەک دەنگ دەدەن و لەم دواییەدا چەند پێشنیازێک بۆ گۆڕینی بارودۆخی سووریا دیارن کە ڕووسیا بە بەکارهێنانی مافی ڤیتۆ وەستاندنی.

کارل سکاو ڕێکخەری پرسی ئاساییش و باڵێۆزی سوید لە ماوەی نوێنەرایەتیی سوید لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت هەوڵ بۆ گۆڕینی هەڵوێست و هەڵسووکەوتی ئەو وڵاتانە سەبارەت بە بەکارهێنانی مافی ڤیتۆ دەدەین بەشێوەیەک کە ئیتر ئەو مافە کەمتر بەکاربهێنرێت.

پاشخانی ئەم هەواڵە لەلینکی هاوپێچ بخوێنەرەوە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".