Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ژیلوان حەمەد دەیەوێ قوتابخانەی تۆپی پێ لە کوردستان بکاتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 2 januari kl 16.20
"دەمەوێ بە زووترین کات دەست بە پرۆژەکە بکەم"
(3:45 min)
.
ژیلوان حەمەد یاریزانی یانەی هۆفینهایمی ئەڵمانی. وێنە: شاهۆ موانی

ژیلوان حەمەدی بەڕەچەک کورد و ئەستێرەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی سوید و یانەی هۆفینهایمی ئەڵمانی، دەیەوێ قوتابخانەی تۆپی پێ لە لە کوردستان بکاتەوە.

ژیلوان حەمەد ئاماژەی بەسەرچاوەی ئەو پێشنیازەی کە قوتابخانەیەکی تۆپی پێ لە کوردستان دابمەزرێنی بۆ بەشی ڕادیۆی سوید کردوو وتی.

- من دەمەوێ ئەو دەرفەتەی بۆ گونجانی ئەورووپا رووخساوە، هەمان هەل و مەرج بۆ منداڵان و لاوانی کوردستان بڕووخسێنم. ئەمە یەکێکە لە ئاواتەکانم.

ژیلوان حەمەد باسی لەوە کرد کە لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی خۆی یاری زۆرە دەرفەتی گەڕانەوەی بۆ کوردستان نییە، بەڵام تیشكی خستە سەر  ئەوە کە ساڵی ٢٠١٣ گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان، بەتایبەت شارەکانی ڕانییەو قەڵادزێ، لەبەر ئەوەی خێزانەکەی خەڵکی ئەو شارانەیە. ژیلوان دەڵێ کە هاوکاری بەچەند یانەیەکی تۆپی پێی بەخشیووە، بەڵام هاوکاری زیاتر پێویستە لەبەر ئەوەی ئارەزووی تۆپی پێ لە کوردستان ئێجگار زۆرە.

 -  بەگشتی منداڵان لە کوردستان حەزیان لە تۆپانێییە، ئیدی گرنگ نییە ئەگەر گەرما بێ یان سەرما بێ ئەوان لەدەرەوە هەر بازی خۆیان دەکەن. تۆپانێ تەنها ئەوە نییە ببیتە مێسی یان ڕۆناڵدۆ، بەڵکو لە چەندین شتی خراپ دوور دەکەێتەوە.

 سەبارەت بەوە پرسیارەی کە کەی دەستی بە پرۆژەکەی لە کوردستان دەکات، لە وەڵامدا ژیلوان حەمەد دەڵێ.

- لە ڕاستیدا دەمەوێ لەوێ بم، چوون لە کوردستان نەبم پێموانییە کارەکە بەدڵسۆزی وە ئەوەی خۆم دەمەوێ بەڕێوەبچێ. من کەسانی بە ئەزموونی بواری تۆپی پێ لە سویدەوە دەبەمەوە کوردستان.

 لە ئێستادا ژیلوان حەمەد یانەی هۆفینهایمی ئەڵمانییە و لە بەرزترین خولی ئەو وڵاتە یاری دەکات. سەبارەت بە ئاستی یاریکردن و داهاتووی خۆی لە یانە و خولی پلەیەکانی ئەڵمانیا ژیلوان حەمەد وتی.

 -  ماوەی سێ ساڵە لە ئەڵمانیا یاری دەکەم و دەمەوێ لێرە بمێنمەوە. هاوکات لە وڵاتانی ئیتالیا، ئیسپانیا و ئەڵمانیا پەیوەدنییان پێوەکردووم، بەڵام لە مانگی یەکدا بۆندەکان نوێ دەکرێتەوە و بزانین ئەوکات چی دەبێ.

Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".