Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کورد ئایدڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئەستێره‌ی مۆسیقای پۆپ لە سویدە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 3 januari kl 17.13
"لە منداڵییەوە خولیای هونەری کوردیم هەبووە"
(5:14 min)
.
1 av 2
کاروان حەکیمزادە و باوان کەرمیی. وێنە: شاهۆ موانی
Foto: Shaho Mwany
2 av 2
Foto: Shaho Mwany

بەرنامەی کورد ئایدڵ کە بەرنامەیەکە بۆ دۆزینەوەی ئەستێرەی مۆسیقای پۆپ، بۆ یەکەمجار دامەزراوە. ئەم بەرنامەیە لە یەکەم گەشتیاندا بەمەستی دۆزینەوەی کاندید، هاتوونەتە سوید و شاری ستۆکهۆڵم.

بەشێک لە کوردانی سویدیش بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەی کورد ئایدڵدا ڕوویان لە هۆڵی شیستا ترێف لە ستۆکهۆڵم کردووە. کاروان حەکیمزادە یەکێک لەو کەسانەیە بەشدار بووە. حەکیمزادە هۆکاری بەشداربوونی خۆی باس دەکات و دەڵێ.

- دەمێکە حەز و ئاواتم بەرنامەیەکی هاوشێوە بووە، ئێستاش دەرفەتەکە ڕەخساوە و بێگومان بەشدار دەبم.

  بەرنامەی کورد ئایدڵ لە بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی(Idols) یی بەریتانییەوە سەرچاوەی گرتووە. لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا ئەمڕۆ ئەم بەرنامەیە پەخش دەکرێت و بە یەکێك لە بەرنامە هەرەسەرکەوتووەکان دادەنرێ. بەتایبەت لە ڕوانگەی بینەرەوە.

ئەمەش یەکەمجارە لە مێژوودا بەرنامەی کورد ئایدڵ دابمەزرێ. ئەم بەرنامەیە بە مەبەستی دۆزینەوەی ئەستێرەی مۆسیقای بواری پۆپ، بێجگە لە بەشەکانی کوردستان بڕیارە سەردانی چەندین وڵات و شاری دیکە لە ئەورووپا بکات، لەوانەش شاری ستۆکهۆڵم لە سوید، هەروەها شارەکانی بەرلین و دۆسلۆرڤ لە ئەڵمانیا. سەبارەت بەو پرسیارەی بۆچی سویدیان هەڵبژاردووە، کامەران ئیبراهیم ڕێکخەری بەرهەمی کورد ئایدڵ دەڵێ.

 -  بێجگە لە بەشەکانی کوردستانی ڕوو لەو شوێنانە دەکەین کە زۆرترین ڕێژەی کوردی تێدایە. هەروەها کەسانی لێهاتوو ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەکەدا تۆمار کردووە.

 جێگەی باسە دارین زانیار، یەکێک لە ئەستێرەکانی بواری موسیقای سوید و بەتایبەت پۆپ لە جیهاندا کە بەڕەچەڵەک کوردە، یەکەمجار لە بەرنامەی ئیدۆلی سویدیدا یاخود سوید ئایدڵدا ناوبانگی دەرکرد. ئەمەش لە پاش ئەوەی کە لە بەرنامەکەدا تاوەکو قۆناغی کۆتایی سەرکەوت. باهۆزیش یەکێکی دیکە بوو لەو بەشداربووە سەرکەوتووانەی پێشبڕكێی گۆرانی "ئیدۆل" کە تا قۆناغی پێش کۆتایی سەرکەوت.

لە بەرنامەی کورد ئایدڵدا باوان کەریمی تەمەن ١٨ ساڵ کە دانیشتووی شاری لیندشوێپینگە هاتۆتە ستۆکهۆڵم بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەکەدا. سەبارەت بەو پرسیارە‌ی ئایا بۆچی باوان زیاتر دەیەوێ بەشداری لە بەرنامەی کورد ئایدڵدا بکات ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە زۆر ئارەزووی لە گۆرانیی ئینگلیزی و سویدی نییە، پاشان تەنها گوێ لە گۆرانی کوردی دەگرێ و وتی: لە منداڵییەوە خولیای هونەری کوردیم هەبووە. ئەمەش هۆکاری سەرەکییە کە ویستوومە بەشداری لە کورد ئایدڵدا بکەم.

Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min spellista".