Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سکاڵاکان دژ بە تاوانکارانی جەنگ زیادی کردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 10 januari kl 09.15
"لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەڵگە لەسەر تاوانکارانی جەنگ دەدۆزینەوە"
(2:16 min)
krigsbrott
وێنە: Bertil Ericson / TT

لەگەڵ هاتنی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی سوری ژمارەی سکاڵاکان دژ بە تاوانکارانی جەنگ زیادی کردووە.

لە ماوەی ساڵی ڕابوردوودا کۆمیسیۆنی تاوانی جەنگ لە دەستگەی پۆلیس  (Krigsbrottskommission) سەرجەم 63 سکاڵایان تایبەت بە تاوانی جەنگ بە دەست گەیشتووە. بەو شێوەیە ژمارەی سکاڵاکان بەراورد بە ساڵی پێشووتر کە 50 سکاڵا تۆمار کرابوو زیادی کردووە.

هۆکاری زیادبوونی سکاڵاکان بە پێی کۆمیسیۆنی تاوانی جەنگ زیادبوونی ژمارەی پەنابەرانی سورییە کە سکاڵا لەسەر تاوانی جەنگ تۆمار دەکەن، پاتریسیا راکیک ئارلێ بەرپرسی گرووپ لە کۆمیسیۆنی تاوانی جەنگ لە دەستگەی پۆلیس.

هەروەها بەشێوەیەکی گشتی خەڵک زانیاری زیاتر دەگەیەننە پۆلیس، هۆکارێکی دیکە ئەو زانیارییانەیە کە دەستگەی کۆچ هاوکاتی لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی پەنابەران دەیگەیەننە پۆلیس. واتا سەرچاوەکانی گەیاندنی زانیاری سەبارەت بە تاوانی جەنگ زیادی کردووە.

جێی باسە سوید پابەندی بڕیارنامەی نیودەوڵەتییە کە بەو پێیە دەبێت لە تاوانی جەنگ بکۆڵێتەوە واتا ئەو تاوانانەی لە کاتی جەنگدا دژ بە مرۆڤایەتی دەکرێن بۆ نموونە کۆمەڵکوژیی.

پاتریسیا راکیک ئارلێ بەرپرسی گرووپ لە کۆمیسیۆنی تاوانی جەنگ لە دەستگەی پۆلیس دەڵێت ئەو تاوانانەی لە رابوردوودا ڕوویان داوە بۆ نموونە جەنگی یوگوسلاڤیای کۆن و ڕاواندا لە رێی چیرۆکی ئەو کەسانەوە بە دەستمان دەگات کە لە جەنگ هەڵهاتوون و شایەتحاڵی کۆمەڵکوژی و تاوانکاریی دیکەی جەنگ بوون، واتا ئەو بەڵگانەی کە لە دادگادا کاریان لەسەر دەکات ئەو کەسانەن کە شایەتحاڵی جەنگ بوون.

بەڵام ئێستا بەڵگە لە ڕێی ئینتەرنێتەوە دەدۆزینەوە بۆ نموونە لە ڕێی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە ئەو کەسانەی کە لە تاوانی جەنگدا بەشدارن خۆیان وێنە و ڤیدیۆ سەبارەت بە تاوانەکانیان بڵاو دەکەنەوە.

جێی باسە لە حاڵی حازردا 23 کەیسی تاوان لە کۆمیسیۆنی تاوانی جەنگ لە دەستگەی پۆلیس لێ دەکۆڵرێتەوە، تاوانەکان لە سوریا، راواندا و سودان ڕوویان داوە.  

Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".