Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بە هۆی پاودەرێکی سپییەوە تەلەفزیۆنی سوید لە یۆتۆبۆری چۆڵ کرا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 10 januari kl 10.09
پاودەرەکە زەرەرمەند نییە بەڵام وەک نامەی هەڕەشە چاو لێ دەکرێت
(1:15 min)
hus
وێنە: Foto: SR

باڵەخانەی تەلەفزیۆن و ڕادیۆی سوید لە شاری یۆتۆبۆری بەهۆی دۆزینەوەی نامەیەک کە پاودەری سپی تێدا بووە چۆڵ کراوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەی تەلەفزیۆنی سوید لە شاری یۆتۆبۆری کاتێک کارمەندێک نامەیەکی کردۆتەوە پاودەرێک لەناو نامەکەدا بوو و بڵاو بۆتەوە، دواتر تیمەکانی فریاگوزاری گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکەوە لە هەوڵی خاوێنکردنەوەدان.

هەروەها چەند کارمەندێک کە پاودەرەکەیان بەرکەوتووە لەلایەن تیمی ئامبولانسەوە پشکنینیان بۆ کراوە.

وتەبێژی پۆلیس لە هەرێمی ڕۆژئاوا ئولا برێم دەڵێت بە پێی پشکنینەکان ئەو پاودەرە سپییە مەترسیدار نییە و ئەو کارمەندانەی لەگەڵ کردنەوەی نامەکەدا پاودەرەکە بەر دەستیان کەوتووە تووشی هیچ جۆرە کێشەیەکی تەندروستی نەبوون.

تەلەفزیۆنی سوید لە ماڵپەڕەکەیدا نووسیویەتی ئەو نامەیە کە پاودەری سپی تێدابووە نێردراوە بۆ یانێ یوسفسۆن پێشکەشکاری بەرنامەی (Uppdras Granskning).

جێی باسە لەو ماوەیەدا کەناڵی (P4 Göteborg) لە ڕێی کەناڵی (P4 Hallan)ەوە بەرنامەکانی پەخش دەکات. بەڵام هەموو کار و بەرنامەکانی دیکە تا ئێستا وەستاون.

 

 

Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.