Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەمڕۆ یەکەم دێباتی پارتە سیاسییەکان ساز دەدرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 11 januari kl 07.30
پارتەکان سیاسەتی خۆیان و ئەوانی دیکە دەخەنە بەر گفتوگۆ
(1:21 min)
.
1 av 3
وێنە: Fredrik Sandberg/TT
.
2 av 3
وێنە: Fredrik Sandberg/TT
partiledardebatt
3 av 3
وێنە: Jessica Gow/TT

پارتە سیاسییەکانی پەرلەمان ئەم بەیانییە کاتژمێر 9 یەکەم گفتوگۆی سیاسی ئەمساڵ ساز دەدەن.

لەم گفتوگۆ ساڵانەیەدا پارتەکان بواری ئەوەیان بۆ دەڕەخسێت سیاسەتی خۆیان ئاشکرا بکەن و هەروەها لەسەر سیاسەتی یەکتری گفتوگۆ، ڕەخنە و سەرنج بدەن.

گفتوگۆکە لەلایەن سەرەکوەزیرانەوە دەست پێ دەکات کە 7 خولەک یاخود دەقیقەی هەیە بۆ پێشکەشکردنی وتارەکەی. دوای ئەو سەرۆکی پارتی ڕاستڕەوی مۆدێراتەکانە و ئویش 7 خولەکی بۆ قسە کردن هەیە. پارتەکانی دیکە هەر یەکێک 5 خولەک مافی قسەکردنیان هەیە.

لە دوای ئەوە خولێکی تر لە گفتوگۆ دەست پی دەکات کە هەر پارتێک 2 خولەک هەیە دوای ئەوە هەر پارتێک چرکەیەکی هەیە بۆ وەڵامدانەوە و قسەکردن لەسەر وتاری پارتەکانی دیکە. وتاردان و قسەکردنی پارتەکان بەپێی قەبارەی پارتەکانە.

 جێی باسە پەرلەمانی سوید ساڵانە سێ گفتوگۆ یاخود دێبات بۆ پارتەکانی پەرلەمان ساز دەدات. یەکێکیان دوای جەژنەکانی لەدایکبوونی مەسیح و سەری ساڵ، دووەم لە مانگی جونی و سێیەمیان لە مانگی ئۆکتۆبەردایە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".