Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

تا دێت نائارامی ژنان لە کۆمەڵگەدا زیاد دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 10 januari kl 15.33
لە % 31 ژنان ناوێرن ئێواران بچنە دەرەوە
(2:02 min)
.
وێنە: Junge, Heiko

متمانەی ژنان بە دامودەستگەی دادوەری کەمی کردووە و نائارامیان لە کۆمەڵگەدا تا دێت زیاد دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەنجوومەنی بەرگرتن لە تاوان (Brottsförebyggande rådet-Brå) کە ئەمڕۆ پێشکەش کرا، یەک لەسێی ژنان لە کاتی چوونە دەرەوەی ئێواراندا هەست بە نائارامی دەکەن و هەندێکیان بە هۆی ترس لە لێدان و دەستدرێژیی سێکسی ناوێرن بچنە دەرەوە.

ترس و نائارامی ژنان لە کۆمەڵگەدا لەو کاتەوەی کە بۆ یەکەمجار ئەم لێکۆڵینەوەیە لە ساڵی 2006 دا ئەنجام درا هەرگیز وەک ئێستا زۆر نەبووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە نوێیە کە بەهاری ساڵی پار ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە لە سەدا 31 ژنان ناوێرن ئێواران لەگەڕەکەکەی خۆیاندا بچنە دەرەوە. ئەم نیگەرانی و نائارامییەی ژنان بەراورد بەساڵی 2015 لە سەدا 25 زیادی کردووە.

جێی باسە بەرپرسی گشتیی ئەنجوومەنی بەرگرتن لە تاوان ئێریک ڤێنەرسترۆم دەڵێت هۆکارەکانی زیادبوونی نائارامیی ژنان روون نییە بەڵام بواری دوو لێکدانەوە هەیە، یەکەمیان ئەوەیە کە بە گشتی ژنان زیاتر لە گرووپەکانی دیکەی کۆمەڵگە  نیگەرانی ئەوەن کە تووشی لێدان و دەستدرێژیی سێکسی ببن، دووەمیان ئەوەیە کە لەم  سێ ساڵەی داهاتوودا ڕێژەی ئەو ژنانەی تووشی دەستدرێژیی سێکسی بوون دووجا زیادی کردووە واتا لەسەدا 1.4 ەوە بۆ لەسەدا 3.

بەڵام هۆکارێکی دیکەش هەیە ئەویش ئەوەیە کە گفتوگان سەبارەت بە دەستدرێژیی سێکسی دژ بە ژنان لە شوێنە گشتییەکاندا زیادی کردووە بۆ نموونە گفتوگۆکانی میدیا سەبارەت بەو دەستدرێژییانەی لە فێستیڤالەکاندا ڕوویان داوە.

هەر لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە متمانەی هاوڵاتییان بە دامودەستگەکانی دادوەریی لە ساڵی 2016 دا بەراورد بە ساڵی پێشووتر بە سێ یەکەی سەدیی کەمی کردووە. بەڵام بەگشتیی متمانەی هاوڵاتییان بە دامودەستگەی دادوەریی و پۆلیس لەسەدا 61 ە کە بەڕای بەرپرسی گشتیی ئەنجوومەنی بەرگرتن لە تاوان ڕێژەیەکی باشە و دەکرێت بڵێین متمانەی هاوڵاتییان بە دەستگەکانی دادوەریی جێگیرە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".