Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری ڕێچکەی کارمان دەبێ"

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 10 januari kl 17.01
مانگێک سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاساییشە
(1:16 min)
.
وێنە: Pontus Höök/TT

مارگۆت ڤاڵستروێم وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاساییش لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان یەکەم وتاری لەگەڵ سکرتێری گشتی ڕێکخراوەکەدا پێشکەش کرد.

سوید مانگی یەکی ئەمساڵ و  بۆ ماوەی مانگێک سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی ئاساییش لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەگرێتە دەست.

 جگە لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی ئاساییش لە ماوەی مانگی جانوەریدا سوید بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش دەبێت لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەمڕۆ سوید میوانداری ئانتۆنیۆ گوێتێرس، سکرتێری نوێی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی  کرد. ئەم میواندارییە تایبەت بوو بەوەی کە گوێتێرێس بەرنامەی خۆی سەبارەت بە هێنانە ئارای ئاشییەوە پێشکەش بکات. لەم ڕوانگەیەشەوە کە مێک بەر لە وەزیری دەرەوی سوید مارگۆت ڤاڵشتروێم لە ئەنجوومەنی ئاساییش وتاری دەست بەکار بوونی پێشکەش کرد.

ڤاڵستروێم ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێ لە ڕووی یەکگرتووی و بەگیانی هاوکارییەوە کار بکەن، لەبەر ئەوەی بە ئامانجی خۆیان بگەن کە ئەویش  هێنانەدی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیرییە.

ئانتۆنیۆ گوێتێرس سکرتێری نوێی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری لە وتەکانی ڤاڵشتروێم کردووە ڕایگەیاند کە دەبێ کاری زۆر بکرێ بۆ ئەوەی پێشگیری کردن  لە جەنگ و ئەو کێشانەی دەبنە هەڵگیرسانی جەنگ بکرێ.

Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min spellista".