Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پیاوێکی سوری بە تاوانی جەنگ دادگایی دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 11 januari kl 09.46
دان بە کوشتنەکەدا دەنێت بەڵام نکوڵی لە تاوانکاریی دەکات
(3:39 min)
tingsrätt
وێنە: JESSICA GOW / TT

ئەمڕۆ لە دادگای بەرایی ستۆکهۆڵم پیاوێکی سوری بە گومانی کوشتنی حەوت سەربازی سوری دادگایی دەکرێت.

ئەو پیاوە سورییە تەمەنی 46 ساڵە و لە ساڵی 2013 ەوە لە سوید دەژی، پێشتر لە ئیتالیا ژیاوە و ساڵی 2012 واتا ساڵێک پێش ئەوەی داوای مافی پەنابەری لە سوید بکات لە ئیتالیاوە ڕۆشتۆتەوە بۆ سوریا و پەیوەندی بە گرووپێکی چەکداری دژ بە ڕژێمی سوری کردووە.  

ئەو گومانلێکراوە لە سوریا لە گەڵ چەند کەسێکی دیکەدا حەوت سەربازی سوری دەستگیر دەکەن و بە دەستڕێژی گولە دەیانکوژن. ئەم ڕووداوە پۆلیسی سوید کاتێک پێیزانی کە ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکی فیلمێکی سەبارەت بەو ڕووداوەی سوریا بلاو کردەوە.

پاتریسیا راکیک ئارلێ بەرپرسی گرووپ لە کۆمیسیۆنی تاوانی جەنگ لە دەستگەی پۆلیس دەڵێت،ئەم جۆرە فیلمانەمان لە سەر تاوانی دیکەش بینیوە کاتێک تاوانباران کردارەکەی خۆیان دۆکومێنت دەکەن نەک بۆ ئەوەی بۆ ڕای گشتیی بڵاو بکەنەوە بەڵکە بۆ گرووپێکی خۆیان تا بە شانازییەوە چالاکییەکەیان نیشانی یەکتر بدەن، بەڵام بە هۆیەک ئەو دۆکومێنتانە وەک فیلمی ئەم گومانلێکراوە سورییە بڵاو دەبێتەوە.

 جێی باسە لێکۆڵینەوەکان لە تاوانی جەنگ هەمیشە کات زۆر دەبات بەڵام لە حاڵەتی ئەم گومانلێکراوە سورییەدا خێرا ڕۆشتووە، ئەوە بوو لە مانگی مارسی ڕابوردوو پۆلیسی سویدی دەستگیری کرد و ئێستاش ڕاستەوخۆ دوای سەری ساڵ دادگاییەکەی دەستی پێ کردووە.

ئەو گومانلێکراوە دان بەوەدا دەنێت کە بەشدار بووە لە کوشتنی حەوت سەربازە سورییەکە بەڵام نکوڵی لەوە دەکات کە تاوانی کرد بێت، لەبەرئەوەی کە گوایا بریاری کوشتنی ئەو حەوت کەسە بەهۆی تاوانەکانیانەوە بووە کە بە پێی یاسای سوری سزاکەی کوشتنە، ئەمە پارێزەری ئەو گومانلێکراوەش جەختی لێ دەکاتەوە.

بەڵام دادوەری گشتی لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەوەی ڕووی داوە لە دەرەوە یاسا بووە لەبەرئەوەی لەو شوێن و کاتەی ڕووداوەکەدا یاسا سەروەر نەبووە و هیچ دادگایەکی فەرمی دەست بەکار نەبووە. ئەوەی کە روویداوە لەسەر بڕیارێکی نافەرمی بووە. پسپۆڕی بواری مافی گەلان هاوڕای دادوەرانە و دەڵێت ئەو چەکدارانەی کوشتنەکەیان ئەنجام داوە باش دەزانن کە سەر بە هیچ سوپایەکی دەوڵەتی نین، ئەو دادگاییانەشی ئەنجامی دەدەن لەسەر هیچ بنەمایەکی یاسایی پێک نەهێنراوە. ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی ئەو ڕووداوە وەک تاوانی جەنگ و پێشێلکردنی مافی گەلان بەواتایەکی تر یاسای نێودەوڵەتیی مامەلەی لەگەڵ بکرێت.

مافی گەلان (folkrätt) سیستێمێکی دادوەرییە کە بەشێکە لە یاسای مافە نێونەتەوەییەکان (internationell rätt) واتا ئەو عورف و پرینسیپانەیە کە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیدا پەسەندن کراون و کە بەو پێیە مافی ئینسان لە ئاستی نێونەتەوەییدا داکۆکی لێ دەکرێت و هەر پێشێلکارییەک بە تاوانی جەنگ بۆ نموونە کۆمەڵکوژی، وەک پێشێڵکاری لە مافە گشتییە نێونەتەوەییەکان چاو لێ دەکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".