Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خراپ کەڵک لە دەرمانی ئا دێ هۆ دێ وەردەگیرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 11 januari kl 13.11
وەک هێرۆیین و ئامفێتامین بەکاری دەهێنن
(2:31 min)
Missbruk av ADHD-mediciner
وێنە: Nora Lorek/TT/Elise Amendola/AP

تا دێت بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت بە ئا دێ هۆ دێ لە نێو کەسانی ئالوودی ماددەی هۆشبەردا زیاد دەکات.

لەو کاتەوەی دەرمانی گرفتی دەروونیی ناسراو بە (ADHD) زیادی کردووە خراپ بەکارهێنانیشی لەلایەن کەسانی ئالوودەوە زۆرتر بووە.

دەرمانی ئا دێ هۆ دێ کە بۆ ئەو کەسانە دەنووسرێت کە گرفتی دەروونییان بۆ نموونە لە شێوەی نەبوونی فوکوس، یاخود توانای جوڵە و قسەکردنی زیاد لە ئاساییان هەیە. ئەو دەرمانە جۆرێک لە مادەی تێدایە کە وەک ماددەی هۆشبەری ئامفێتامین وایە، ئەمەش لەلایەن کەسانی ئالوودەی ماددەی هۆشبەرەوە پێزانراوە و کاتێک ماددەی دیکەیان دەست ناکەوێت دەرمانی ئا دی هۆ دێ بە دەرزی لەخۆیان دەدەن یاخود دەیکەنە تۆز و هەڵیدەمژن.

ئەمە لە پشکنینی ئەو کەسانەدا دەرکەوتووە کە بەهۆی ئالوودەییەوە لەژێر چارەسەردان و کاتێک پرسیاریان لێ کراوە دواجار چ جۆرە ماددەیەکی هۆشبەریان بەکارهێناوە وەڵامیان ئەوە بووە کە حەبی ئا دێ هۆ دییان وەرگرتووە.  

پەرنیلا ئیسێندال بەرپرس لە بنکەی لە بنکەی گۆڕینی دەرزی ماددەی هۆشبەر لە شاری مالمۆ دەڵێت ئەو دیاردەیە زیادی کردووە.

ساڵی 2015 لە مالمۆ بۆ نموونە 18 کەس ئەو دەرمانەیان بەکار هێناوە واتا نزیکەی سێ لە سەدی ئەو کەسانەی کە ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن، لە ستۆکهۆلمیش بە هەمان شێوە بووە. هەرچەندە ئەو ڕێژەیە لەچاو سەرجەم بەکارهێنەراندا کەمە بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ئەو دیاردەیە واتا بەکارهێنانی دەرمانی  گرفتی دەروونی ئا دێ هۆ دێ لەپاڵ ماددەهۆشکەرەکانی وەک ئامفێتامین و هێرۆین تا دێت زیاد دەکات.  

لە سەرۆکایەتی کاروبارەکۆمەڵایەتییەکان (Socialstyrelsen) دەڵێن کە ئاگاداری ئەو دیاردەیەن بەڵام تا ئێستا قەبارەی بەرفراونیی ئەو کێشەیە نازانن.

جێی باسە پرۆفێسۆری بواری چارەسەری ئالوودەیی لە زانکۆی لوند ئەندەرش هۆکانسۆن کە وەک نوێنەری سوید لە لێکۆڵینەوەیەک لە ئاستی ئەورووپادا سەبارەت بە ئالوودەیی و خراپ بەکارهێنانی دەرمان بەشدار بووە دەڵێت ئەم دیاردەیە واتا بەکارهێنانی دەرمان بۆ نموونە دەرمانی ئا دێ هۆ دێ وەک ماددەی هۆشبەر دیاردەیەکی نوێیە بەڵام بەکارهێنانی جێی نیگەرانییە، لەبەرئەوەی کە دەرئەنجامەکانی بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە خراپە و دەبنە هۆی نەخۆشی دەروونی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".