Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئاسایش و نیگەرانی ناوەرۆکی دێباتەکەی ئەمڕۆ بوو

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 11 januari kl 16.13
" پرسی هاوگونجی گرنگی زۆری پێ نەدرا"
(8:19 min)
.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

ئەمڕۆ یەکەم دێبات یان گفتووگۆی نێوان سەرۆک پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمانی سوید ئەنجامدرا. بێجگە لە ئێبا بوشتوور سەرجەم سەرۆک پارتەکانی دیکە ئامادەبوون.

جێی باسە بوشتوور ئەندام پەرلەمان نییە و لە جێگەی ئەو ئاندریاس کارڵسۆن، سەرۆکی لیستی پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان ئەو ڕۆڵەی لەسەر شان بوو. بەگشتی گفتووگی نێوان سەرۆک پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمان هەواڵێک یاخوود بابەتێکی زۆر ڕوونی لێ نەکەوەتەوە هەتاوەکو جێگەی بایەخ پێدانێکی و باسێکی زۆر بێ.

 لە گفتووگۆکەدا بەگشتی ئاماژە بەساڵی ٢٠١٦ کرا، ئەویش زیاتر باس لە نیگەرانی لە کۆمەڵگەدا دەکراو باشانیش پرسی ئاسایش و جهان دەکراوە.

  شاهۆ موانی، پەیامنێری بەشی کورد ڕادیۆی سوید ڕۆماڵی گفتووگۆی ئەمڕۆی نێوان سەرۆک پارتە سیاسییەکان نێو پەرلەمانی کردووە و دەڵێ.

  • زۆربەی کات لەم شێوە گفتووگانەدا هێرشکردنە سەر یەکی بەشێکە لە دێباتەکە، بەڵام ئەم دێباتەی ئەمڕۆ بابەتێک  هەر لە سەرەتاوە هەموو سەرۆک پارتەکانی یەک خست بوو، ئەویش نیگەرانییەکانی کۆمەڵگەو ئاسایش بوو.
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.