Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پیاوێک بەگومانی ڕێنمای کردنی تەقینەوە ڕووبەڕووی دادگا کرابوو ئازد کرا

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 15 februari kl 13.04
ڕێنمای تەقینەوەی بۆ سوریا ناردووە
(1:08 min)
.
وێنە: Maja Suslin/TT

ئەمڕۆ دادگای سەرەتای ئاتووندا ئەو پیاوەی کە بە گومانی ڕێنمای کردنی کۆڕەکەی لە سوریا کە هێرش کاتە سەر زیندانێک لە سوریا  و ڕووبەڕووی دادگا کرابووەوە ئازاد کرد.

ئەو پیاوە تەمەنی ٤٧ ساڵ بووە و بە پێی دادگاییەکە ئەو پیاوە ڕێنمای کوڕەکەی کردووە کە چۆن دیواری زیندانێک لە شاری ئالێپۆ لە سوریا بتەقێنێتەوە. لە بڕیارەکەی دادگای ئاتووندا هاتووە کە باوکە ڕێنماییەکانی  سەبارەت بە تەقاندنەوەی دیواری زیندانەکە بۆ کوڕەکەی لە سوریا ناردووە، بەڵام ئامانجی تەقاندنەوە زیندانەکە ئازادکردنی زیندانییەکان بووە. هەروەها لە پاش ئازاد کردنی زیندنییەکان ڕێگەیەکیان بۆ بکرێتەوە هەتاوەکو دەرباز بن.

 نەوەک ترس لە کۆمەڵگەی سوریا بەهۆی تەقاندنەوەی دیواری زیندانەکەوە بڵاو بکەنەوە.

 لەبەر ئەم هۆکارانەش دادگا بڕیاریدا کە ئەوە کارە نەخاتە چوارچێوەی تاوانی مەترسیدارەوە و ئەو پیاوەی ئازادکرد.

جێی باس کە باوکەکە بەردەوام ئەو گومانانەی لەسەری ڕووبەڕووی داداگا کرابوونەوە ڕەت دەکردەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".