Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

تاوانکاران بە پارە تاوانەکەیان دەشارنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 16 februari kl 09.28
"جۆرێک لە دادگای مەدەنییان دروست کردووە"
(2:40 min)
.
وێنە: Anders Wiklund/TT

ژمارەیەکی زۆر لەو تاوانی کوشتنانەی لە مالمۆ ڕوویان داوە ناگەنە دادگا بەهۆی ئەوەی تاوانکاران بە پارە قوربانییەکە بێدەنگ دەکەن.

لە ماوەی ساڵی ڕابوردوودا 13 تاوانی کوشتن لە شاری مالمۆ ڕوویان داوە بەڵام ژمارەیەکی زۆری لێکۆڵینەوەکان بەپێی پێویست ناچنە پێش و ناگەنە ئاستی دادگایی کردن، لەبەرئەوەی هاوتەریبی دامودەستگەکانی داد جۆرێکی تر لە دادگاییکردنی نافەرمی لە کۆمەڵگەدا درووست بووە، ئەویش ئەوەیە کە کەسی تاوانکار و قوربانی لەنێو خۆیاندا کێشەکە کۆتایی پێ دێنن.

داواکاری گشتیی (Åklagare) بەو هۆیەوە ناتوانن بە پێی پێویست لە تاوانکارییەکان بکۆڵنەوە و بیگەیەننە دادگا. پار ئەندەرشۆن بەڕێوەبەری داواکارانی گشتیی لە مالمۆ کە لە دۆسییەی تاوانە قورسەکان دەکۆڵێتەوە، دەڵێت، ئاگاداری چەند دۆسیەیەکم کە تاوانکاران بە پارە کەسی قوربانیان هان داوە تا سکاڵاکەیان بکێشنەوە و نەیگەیەننە دادگا. 

بۆ نموونە ساڵی ڕابوردوو پیاوێک لە مالمۆ لە هەوڵێکدا بۆ کووشتنی تەقەی لێکرابوو، لە کاتی لێکۆڵینەوەی پۆلیس دوو کەسی وەک تاوانکار دیاری کردووە، ئەو کاتەی کە دۆسییەکە گەیشتە دادگای بەرایی ئەو پیاوە سکاڵاکەی کێشایەوە.

لە بەدواداچوونی ئەو دۆسییەیەدا دەرکەوتووە کە دایکی ئەو کەسی تەقەی لێکراوە لەلایەن تاوانکارانەوە هەوڵدراوە بە پارە بێدەنگی بکەن بەڵام ئەو ژنە ڕازی نەبووە، لەبەرامبەردا کوڕەکەی واتا ئەو پیاوەی تەقەی لێکراوە دواتر لە قسەکانی پەشیمان بۆتەوە. 

بەڵام بەهۆی ئەوەی کە قسە و زانیارییەکانی قوربانییەکە هەروەها بەڵگەکان لەسەر ئەو دوو تاوانبارە هێندە بەهێز بوون کە دادگا بە 10 ساڵ زیندانیی سزای دان.

بەشێویەکی گشتی ئەم دیاردەیە جگە لە مالمۆ لە شارەکانی دیکەش بەدی دەکرێت بەتایبەت لە نێو هەندێک گرووپی کۆمەڵگەی سویدیدا باوە کە متمانەیان بە پۆلیس و دەستگەی داد نییە، بەتایبەت کە لە وڵاتی خۆیان ئەو دەستگانە جێی متمانە نەبوون.

یاخود ئەوەی کە خەڵکی ناوێرن لە گەڵ پۆلیس و دەستگەکانی داد قسە بکەن و شایەتیی بدەن، هەربۆیە گرنگە بارودۆخێکی وا بڕەخسێنرێت کە شایەتحاڵان هەست بکەن ژیانیان پارێزراوە و بوێرن هاوکاریی دەستگەکانی دادوەریی بکەن. داواکاری گشتیی پار ئەندەرشۆن دەڵێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".