Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هێرشە ئەلەکترۆنییەکان دژ بە سوید زیادی کردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 17 februari kl 09.43
"بە پشتگیریی دەوڵەتەکانیان هێرشەکان دەکەن"
(2:34 min)
.
وێنە: Øijord, Thomas Winje

دەستگە دەوڵەتییەکان، بواری لێکۆڵینەوە، کۆمپانیاکانی هێزی بەرگریی لەو شوێنانە کە بوونەتە ئامانجی هێرشە ئەلەکترۆنییەکان.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی بەشی چاودێریی لە دەستگەی هێزی بەرگریی (FRA) لە ماوەی ساڵی 2016 دا هێرشە ئەلەکترۆنییەکان لە هێز و لایەنی نادیارەوە کە ئامانجیان تێکدەریی و زەرەرمەندی بووە لەسەر دەستگە و بوارە جیاوازەکانی سوید زیادی کردووە.

فرێدریک ڤالین وتەبێژیی بەشی چاودێریی لە دەستگەی هێزی بەرگریی دەڵێت بەردەوام لەو جۆرە هێڕشانە لە لایەن کەسان و لایەنێکەوە بە پشتگیریی دەوڵەتەکانیان دەکرێن و مەبەستیان دزینی زانیاریی گرنگە.

داگ هارتێلیوس بەرپرسی گشتیی بەشی چاودێریی لە دەستگەی هێزی بەرگریی دەڵێت ژمارەی ئەو جۆرە هێرشە زەرەرمەندانە مانگانە دەگاتە نزیکەی 10 هەزار هێرش. زۆرینەشیان ئامانجیان گەیشتنە بە زانیاریی گرنگ و نهێنیی کە لە چەند وڵاتێکەوە بە پشتگیریی دەوڵەتەکەیان ئەنجام دەدرێن.

هێڕشەکان لە شێوەی کۆدی ئەلەکترۆنیین کە دەنێردرێن بۆ کۆمپیوتەر، موبیلتەلەفۆن و سێرڤەرەکان، ئەو کۆدانە دۆزینەوەیان زەحمەتە و کاتێکیش دەدۆزرێنەوە سڕینەوەیان ئاسان نییە.

جێی باسە بەشی چاودێریی لە دەستگەی هێزی بەرگریی لەلایەن حوکوومەتەوە ئەرکی ئەوەیان پێ سپیردراوە کە بەتایبەت چاودێریی هەندێک وڵات بکەن کە گومانی ئەو هێرشانەیان لێ دەکرێت، یەکێک لەو وڵاتانە کە بەشی هەواڵگریی دەستگەی سەربازیی ئاماژەیان پی داوە وڵاتی رووسیایە. 

بەپێی دەستگەی (FRA) هەندێک لەو لایەنە هێرشبەرانە کە لەلایەن دەولەتەکانیانەوە پشتگیریی دەکرێن ڕێگەیەکی نوێ بۆ دەست گەشتن بە زانیاریی گرنگ بەکار دەهێنن، ئەویش ئەوەیە کە زانیاریی سەبارەت بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ئەو لایەن و کەسانەی کە مەبەستیانە کۆدەکەنەوە و ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بەکار دەهێنن بۆ گەیشتن بەکەس و لایەنی مەبەست.

بۆ نموونە نامەی ئەلەکترۆنی وات بۆ دەنێرن کە تۆ وادەزانی لەلایەن ئەو کەس و شوێنانەوە بۆت هاتووە کە خۆت ئاشنایانی لەکاتێکدا ئەو لایەنە هێڕشبەرانەیە لە ڕێی ئەو لینکانەوە دێنە نێو بنکەی زانیارییە ئەلەکترۆنییەکانتەوە.

هەر لەو ڕاپۆرتەی (FRA)  دا هاتووە کە دەستگەی پۆلیسی ئاسایشی سویدییە، سێپۆ، زیاتر لە جاران داوای چاودێریکردنی ئامانجی تیرۆریستی جیهانییان لە دەستگەی (FRA) داوا دەکات.

بە ئەنجامگەیاندنی ئەو ئەرکانە و چاودێرییەکانی دەستگەی ئێف ئاڕ ئا دەرئەنجامی بەاشی هەبووە بۆ کارەکانی پۆلیسی سێپۆ و بۆ کەمکردنەوەی هێرشە مەترسیدارە دەرەکییەکان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".