Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

پارتەکان لەسەر بودجەی هێزی بەرگریی کۆکن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 13 mars 2017 kl 09.18
"ئەمە سیگناڵێکە بۆ گرنگیی هێزی بەرگریی لەڕوانگەی گۆڕانکارییەکانی جیهانەوە"
(2:44 min)
.
وێنە: Claudio Bresciani/TT

دوای دوو مانگ دانوستان پارتە سیاسییەکان لە گرووپی بەرگرییدا لەسەر زیادکردنی بودجەی داهاتووی هێزی بەرگریی ڕێککەوتن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا هەر پێنج پارتی ئامادەبووی دانوستانەکان (سۆسیالدیموکرات، مۆدێرات،ژینگە، سێنتەر، مەسیحیەدیموکراتەکان) لەسەر زیادکردنی بڕی 500 ملیۆن کرۆن بۆ بودجەی ساڵی 2017 ڕێککەوتن. سەرجەم لە سەدا 70 ی پەرلەمانی سوید لەگەڵ ئەم زیادکردنەدایە.

پێتەر هولتکڤیست وەزیری بەرگریی لەسەر لیستی سۆسیالدیموکراتەکان لەو بارەیەوە دەڵێت شادوومانم کە هەموو لەسەر ئەو بڕە پارەیە ڕێککەوتین و سەپاس بۆ هەموو بەشداربووانی ئەم پرسە. ڕێککەوتنی زۆرینەی پارتەکان نیشانی سەقامگیرییە.

هولتکڤیست هەروەها دەڵێت ئەوەی کە ئێمە ئێستا لەسەری ڕێککەوتووین ئەوەیە کە هەر لەم ساڵەوە هەوڵ بدرێت توانای هێزی بەرگریی بەرز بکرێتەوە، ئەمە بۆ نیشاندانی گرنگیی سیاسەتی بەرگریی بەتایبەت لە ڕوانگەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە جیهاندا ڕوو دەدەن.

جێی باسە لە مانگی جانوەری ڕابوردووەوە و لە دوای کۆنفرانسی گشتیی هێزی بەرگریی (Folk och Försvar) دانوستانەکان بۆ پێکهاتن لەسەر پرسی بودجەی چەند ساڵی داهاتووی هێزی بەرگریی بەردەوام بووە. تا لە هەفتەی ڕابوردوودا کۆتایی هات.

ئەمەش ڕێککەوتنێکی نوێی نێوان پارتە سیاسییەکانی سویدە لەداوی ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015. جێی باسە نیاز وایە کە ساڵی داهاتوو ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی هێزی بەرگریی زیاتر بکرێت.

تا ئێستا دیار نییە ئاخۆ چەندە پارە بۆ بودجەی ساڵانی 2018-2020 زیاد دەکرێت، ئەوەش پرسێکە کە لە دانوستانەکانی داهاتوودا بڕیاری لەسەر دەدرێت.

جێی باسە فەرماندەی هێزی بەرگریی میکایل بیدێن لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە هێزی بەرگریی تا ساڵی 2020 بەلایەنی کەمەوە پێویستی بە 6.5 ملیارد کرۆنە. جگە لەوەش پێویستیان بە بڕە پارەیەکی نهێنییە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەموکورتییانەی لە هێزی بەرگرییدا هەن و ناکرێت ئاشکرا بکرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".