Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کچان لە کوڕان ئاسانتر کاریان دەست دەکەوێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 13 mars kl 10.00
کچان پاشخانی خوێندنیان لە کوڕان باشترە
(2:05 min)
Arbetsförmedlingen
وێنە: HENRIK MONTGOMERY

ئاستی بێکاریی لە نێو لاواندا لە دابەزیندایە بەڵام کوڕان بە زەحمەت کاریان دەست دەکەوێت.

 -  بەگشتیی ئاستی بێکاریی لاوان لە داکشاندایە بەڵام بە ڕوونیش دیارە کە جیاوازیی لە ئاستی بێکاری کچان و کوڕاندا هەیە، کچان زۆر کەمتر بێکارن لە کوڕان. ئانیکا سوندێن بەرپرسی لێکۆڵینەوە لە کاردۆزگە دەڵێت.

هۆکارێکی ئەمەش ئەوەیە کە زۆربەی ئەو کارانەی لە بازاڕیکاردا هەن مەرجی خوێندنی ئامادەیی لەسەرە، کچانیش بەراورد بە کوڕان زیاتر خوێندنی ئامادەیی تەواو دەکەن. هەر بۆیە دەبینرێت کە ئاستی بێکاریی لە نێو کوڕاندا زیاترە لە جاو کچان.

بە پێی ئاماری کاردۆزگە (Arbetsförmedlingen) ئاستی بێکاریی لاوانی تەمەن نێوان 18-24 بۆ کچان لەسەدا 8.6 ە و لەسەدا 13.6 بۆ کوڕانە.

هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆر لەو لاوانەی کە تازەهاتوونەتە سوید و لە کاردۆزگە تۆمار دەکرێن کوڕن.

بەگشتیی بازاڕیکار بەردەوام لە بەهێزبووندایە و ژمارەی ئەو کەسانەی لەکار دەدەکرێن کەم بۆتەوە. بەڵام جیاوازیی نێوان کەسانی لە دایکبووی سوید و کەسانی لەدایکبووی دەرەوەی سوید بەردەوامە. گرووپی دووەمیان واتا بیانیان گرووپێکی تێکەڵە لە پاشخانی خوێندن، بۆ نموونە هەندێکیان خوێندنی ئامادەییان نییە لەکاتێکدا هەندێکی دیکەیان خوێندنی سەرەتاییشیان نییە.

بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بێکاریی لەنێو گرووپی بیانیاندا پێویست بە هەنگاو و کاری جیاوازە. بە ڕای ئانیکا سوندێن بەرپرسی لێکۆڵینەوە لە کاردۆزگە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".