Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بۆ یەکەم جار ئاهەنگی نەورۆز لە بلۆهالێن دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 17 mars kl 08.08
"دەمانەوێت کارێکی جیاوازی و نوێ ئەنجام بدەین "
(6:17 min)
blå hallen
وێنە: کەیا ئیزۆڵ بەرپرسی فیدراسیۆنی کۆمەلە کوردستانییەکان، و وێنەی هۆڵی شین کە ساڵانە ئێوارەخوانی نۆبێلی تێدا ساز دەدرێت. وێنە: FREDRIK SANDBERG / TT

ئەمساڵ ئاهەنگی نەورۆز لە زۆربەی شارەکانی سویددا بەشێوە جیا جیا و لە ڕێککەوتی جیا جیادا دەکرێتەوە. بەڵام بۆ یەکەم جار ئاهەنگی نەورۆز لە شاری ستۆکهۆڵم لە بلۆ هالێن دەکرێتەوە.

کەیا ئیزۆڵ لە سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید باس لە هۆکاری هەڵبژاردنی بلۆ هاڵین دەکات و دەڵێت. 

   ئێمە دەمانەوێت کارێکی جیاوازی و نوێ سەبارەت بە ئاهەنگی نەورۆز لە ئەمساڵدا بکەین.

 ئاهەنگی نەورۆز تەنها لە بلۆ هالێن لە ستۆکهۆڵم ناکرێتەوە، بۆ نمونە لە شاری یۆتیبۆری، مالموێ، کالمەر و زۆربەی هەر زۆری شارەکانی دیکەی سوید بەتایبەت لە ڕۆژی شەممە ١٨ ی ئەم مانگە یاخود ڕێککەوتی ٢٥ ی ئەم مانگە هەر ڕۆژی شەممە دەکات.

هەر ڕێککەوتی ١٨ ئەم مانگە لە شاری ستۆکهۆڵم و لە سۆلنەهاڵێن هاوکات لەگەڵ ئەو ئاهەنگەی لە بلۆ هالێن ڕێک دەخرێت ئاهەنگی نەورۆز دەکرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".