Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سویدییەکان ترەمپیان خۆشناوێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 15 mars kl 12.48
"تا ئێستا هیچ سیاسییەک هێندە نەخوازراو نەبووە"
(1:41 min)
Delad bild: man med sverigeflagga över axlarna döljer huvudet i händerna, en leende Donald Trump.
Åtta av tio svenskar ogillar USA:s president Donald Trump. وێنە: Fredrik Sandberg/TT, Nicholas Kamm/TT.

لەسەدا 80 ی سویدییەکان سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپیان خۆشناوێت، تەنها لە سەدا 10 ترەمپیان پێ باشە لە سەدا 10ەی دیکە هیچ ڕایەکیان نییە.

ئەمە بەپێی پێوەری ڕایگشتیی (Novus) کە لەسەر داوای بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ئەنجام دراوە. ئەنجامی ئەم پێوانەیە تا ئێستا وێنەی نەبووە، سیۆرەن هۆلمباری سیاسەتناس کە زانکۆی یۆتۆبۆری دەڵێت پێشتر لەو جۆرە پێوانانەمان سەبارەت بە ڕایگشتیی سوید بەرامبەر بە سیاسەتوانانی جیهان لە سویددا ئەنجام داوە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە ڕای خەڵکی هێندە نێگەتیڤ بێت سەبارەت سیاسەتمەدارێک.

لەو پێوانەیەدا دەرکەوتووە کە پیاوان، کرێکار و دانیشتوانی باشووری سوید کەمتر نێگەتیڤن بەرامبەر ترەمپ، هەموو پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمانی سویدیش جگە لە پارتی دیموکراتەکانی سوید (Sverigedemokraterna) هەموو دژ بە ترەمپن.

سیۆرەن هۆڵمباری سیاسەتناس دەڵێط لە ئەمەریکاش لایەنگرانی ترەمپ زیاتر کلاسی کڕێکار و گرووپی پیاوانن کە بۆ نموونە سیاسەتی پەنابەریی دەخەنە ژێر پرسیارەوە. واتا پرسەکانی، بێکاریی، پەنابەریی و نەتەوەگەریی و بازرگانیی ئازاد کە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ئەمریکای دیاریی کرد هەمان ئەو پرسانەیە کە لە پێوانەکانی سویدیشدا لە پاڵپشتیی بۆ ترەمپدا ڕەنگ دەدەنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".