Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

جەژنی چوارشەممەسووری پڕ کێشە بوو

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 15 mars kl 14.55
پۆلیس دەیەها کەسی دوور خستەوە
(1:15 min)
eldfest
وێنە: JANERIK HENRIKSSON / TT

هەوڵی کوشن، لێدان، دەستبۆبردن و شەڕ بەشێک بوو لە ئاهەنگی چوارشەممەسووری کە دوێنێ لە ناوەڕاستی ستۆکهۆڵم بەڕێوە چوو.

بارودۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵدا نەما، چەند گرووپێک لاو لە منداڵە پەنابەرە بەتەنهاهاتووەکان کردیان بەشەر، کریستۆفەر سامسینگ لە پۆلیسی نۆڕمالم دەڵێت.

 لە دوای ئەو پێکدادان و شەرانە کوڕێکی 18 ساڵ لە دەورووبەری کاتژمێر 9 ی شەو درایە بە چەقۆ و بەهۆی برینە سەختەکانییەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە.  پۆلیس بەدوای شایەتحاڵی ئەو رووداوەدا دەگەڕێت.

لاوێکی دیکەی 18 ساڵ شانی بە جەقۆ بریندار کرا بوو ئەویش لە نەخۆشخانەیە. هەر دوێنێ ئێوارە و بۆ بلاوپێکردنی شەڕکەران پۆلیس نزیکەی 30 کەسی لە ئاهەنگەکە دوور خستەوە. گرووپێک لاویشیان بەرەو شاری ئوپسالا ناردەوە.

جێی باسە جگە لەو ڕووداوانە چەندین سکاڵای دیکە لای پۆلی ستۆمار کران بۆ نموونە سکاڵای لێدان و تەحەڕووش بە ژنان. 

بە بیر دێنمەوە ئاهەنگی ئاگر یاخود چوارشەممەسووری ئاهەنگی هەفتەیەک پێش هاتنی نەورۆزە واتا سەری ساڵی نەتەوەکانی فارس، ئەفغان و کورد بۆ نموونە. ساڵانە ئەم ئاهەنگە لە باخچەی (Kungsträdgården) لە ناوەڕاستی ستۆکهۆڵم ساز دەکرێت و بە هەزارەها کەس ئامادەی دەبن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".