Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

زۆر لە منداڵانی کیمیابارانەکەی هەڵەبجە بێسەروشوێنن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 16 mars kl 09.28
بەفراو هێشتاش نەدۆزراوەتەوە
(6:44 min)
بژار خوسرەوەی لەگەڵ دایکی
بژار خوسرەوەی لەگەڵ دایکی وێنە: Privat

ئەمڕۆ ٢٩ ساڵ بەسەر کارەساتی شیمیابارانی هەڵەبجە تێدەپەڕێت. لە کاتی پەشێویی و ئاڵۆزییەکەدا زۆر لە منداڵانی شارەکە بێسەروشوێن بوون. بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە هەتا ئەمڕۆ ١٧٩ منداڵ لە لایەن کەسوکاریانەوە وەک بێسەروشوێن ناونووس کراون. یەک لەو منداڵانە خوشکی بژار خوسرەویە.

بژار خوسرەوەی تەمەنی تەنها سێ ساڵ بوو کاتێک ڕژێمی بەعسی ئێراق ساڵی ١٩٨٨ شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی، کیمیاباران کرد.

بژار و دایکی دوای چەند ڕۆژ لە ئۆردوگاکانی ئێران هەواڵی بێ سەروشوێنی خوشکە گەورەکەی بژاریان پێ گەیشت.

ڕۆژی شیمیابارانەکە بەفراوی خوشکت بژار لەماڵی دایکی نابێت، لە کاتی ئاڵۆزی و بشێوییەکەدا مامۆی بەفراو، دوو منداڵی خۆی و بەفراو لە شوێنێک دەشارێتەوە بۆ ئەوەی دوواتر بێتەوە بە دووایاندا، بەڵام نازانێت ئەوە دوایین دیداریان دەبێت. کاتێک دەگڕێتەوە سەر شوێنەکە، دەبینێت کەس لەوێ نەماوە. هەر سێ منداڵەکە، کە یەکێکیان بەفراوە هەتا ئەمڕۆش هەر بێسەروشوێنن.

بۆ بیستنی ڕیپۆرتاژەکە بە تێروتەسەلی دەتوانی لینکەکە داگری

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".