Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هەڕەشە و تووندوتیژیی دەرگای کۆمۆنەکان دادەخات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 16 mars kl 15.21
"دەبێت بیر لە ئاساییشی کۆمۆنەکە بکەینەوە"
(1:08 min)
.
وێنە: FANNI OLIN DAHL / TT

ژمارەیەکی زۆر لە کۆمۆنەکانی سوید بەهۆی تووندوتیژیی بەرامبەر بە کارمەند و سیاسییەکان دەروازەکانیان دادەخەن.

کۆمۆنی بورۆس یەکێکە لەو کۆمۆنانەی کە تا ئێستا دەرگاکانی بە ڕووی هاوڵاتییاندا واڵا بووە بەڵام بەهۆی ئەو گۆرانکارییانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوودەدەن پێویستە بیر لە پرسی ئاساییش بکەینەوە. پێدەر ئێنگلوند بەرپرسی یەکە لە کۆمۆنی بورۆس دەڵێت کە ئێستا خەریکی بیناکردنەوەی دەروازەی کۆمۆنەکەن.

لەمەودوا لە کۆمۆنێکی وەک بورۆسدا چیتر هاوڵاتییان ناتوانن ڕاستەوخۆ بچنە ژوورەوە و ئەو بەرپرسەی دەیانەوێت بیبینن، بەڵکە دەبێت لە پرسگە پێناسەیان نیشان بدەن و چاوەڕێ بن تا بەرپرس دێت و دەیانباتە ژوورەوە. واتا دەبێت بزانرێت کێ دێتە نێو بینای کۆمۆنەکەوە.

جێی باسە لە ماوەی ئەم پێنج ساڵەی دواییدا چوار لە پێنجی کۆمۆنەکان چاودێرییان لە دەروازەکانیاندا زیاد کردووە و وەک جاران دەرگایان کراوە نییە بۆ هاوڵاتییان. هۆکارێکیش ئەوەیە کە هەڕەشە و تووندوتیژیی بەرامبەر بە کارمەند و سیاسەتمەدارانی کۆمۆنەکان لەلایەن هاوڵاتییانەوە زیادی کردووە.

Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".