Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بۆ ڕێگرتن لە دەستتێوەردانی دەرەکی سوید ئامادەکاری دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 20 mars kl 10.12
"زانیاری و هەواڵ مونتاژ دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە"
(2:31 min)
.
وێنە: Michel Euler

ستێفان لوێڤێن سەرۆکوەزیرانی سوید دەیەوێت ڕێگری لە هەواڵی نادروست و ساختە لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨سویددا بگرێت.

 بۆ ئەو مەبەستە پارتە سیاسییەکان، سیاسەتمەداران، نوێنەرانی ماسمێدیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستێوەردانی دەرەکی و هێزە نەناسراوەکان لە سیستێمی زانیارییە ئەلەکترۆنییەکانی سوید، ئامادە دەکرێن. 

هەتاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە سەبارەت بەوەی کە هەڵبژاردنی داهاتووی سوید کارگەری دەرکی لەسەر دەبێت یان نا. سەرۆکوەزیرانی سوید ستێفان لوڤێن ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەردا بابەتێکی تایبەت بەو ئامادەکاریانەی کە بەمەبەستی ڕێگەگرتین لە دەستێوەردانی دەرەکی لە هەڵبژاردنی داهاتووی سویدا بڵاو کردووە.

لەو بابەتەدا لوێڤێن باسی لەوە کردووە کە دەبێ بەرنگاری ئەو هەواڵە ساختە و ئەو زانیارییە نادروستانەی هەوڵدەدرێت بڵاو بکرێتەوە بگرین. بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکوەزیرانی سوید ڕایگەیاندووە کە دەبێت چەند خاڵێک جێبەجێ بکرێت. بۆ نمونە یەکەن.

  •   هەموو پارتە سیاسییەکان دەبێ چاویان بە پۆلیسی ئاسایشی سوید بکەوێت بۆ ئەوی زانیاریان پێبدرێت.
  •  دەزگای بەرگریی کۆمەڵگا و ئامادەیی وڵات (MSB) دەبێ چاوی بە نوێنەری ماسمێدیا و نوێنەری پلاتفۆرمە جیا جیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەوێت و وتووێژیان لەگەڵدا ئەنجام بدات. مەبەستی ئەو وتووێژەش تاوتوێکردنی پرسی بڵاو بوونەوەی زانیاری و پاراستنی ئاسایشی دیجیتاڵییە.  
  • سێهەم، سەرۆکوەزیرانی سوید ڕایگەیاندووە کە ئەو بانگێشتی هەموو سەرۆک پارتەکانی نێو پەرلەمانی سوید کردووە بۆ کۆبوونەوەیەک کە لەگەڵ پۆلیسی ئاسایشی سوید ڕێکی خستووە. کۆبوونەوەکەش تایبەتە بە پێداچوونەوە بەو هەڕەشانەی لە سوید درووست بوون.

یوهان ڤیکتۆرین پسپۆڕی بواری هەوڵگری و ئەندامی ئاکادیمایی زانستیی جەنگ، ئاماژە بەشێوازێکی هەوڵی نادروست دەکات و دەڵێت.

     ئەوەی جێی نیگەرانییە کە مرۆڤ هاکی ئنتەرنێت دەکات و زانیاری دەست دەکەوێت. ئەو زانیاریانە بەشێوەیەکی نوێ و سەرنجڕاکێشانە کە هەواڵەکە پڕ زانیاری نییە.  تەنها یەک بەشی ئەو هەواڵە مونتاژ دەکرێت و لە پلاتفۆرمێک یان جێگەیەکی دیکە بڵاو دەکرێتەوە. بۆ نمونە لە سەردێڕدا دەنووسن. سەیرکەن کە وەزیری چی بۆ ئەندام پەرلەمان نووسیەوە.

Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".