Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

نوردیا بۆ سپی کردنەوەی پارە بەکارهاتووە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 21 mars kl 10.01
"نابێت دووبارە بکرێتەوە"
(3:09 min)
.
وێنە: Marcus Ericsson/TT

بەپێی ڕۆژنامەی بەرلینگسکێی دانیمارکی بانکی نوردیا و دانسکە بانک بۆ سپی کردنەوەی پارەی ڕەش کە لە ئاستێکی بەربڵاودایە بەکار هێنراون. بەپێی ڕۆژنامەکە ئەو پارەیە بە چەندین ملیارد کرۆن مەزەندە دەکرێت و ئەو پارەی بۆ ئەو وڵاتانەی باجیان نزمە نێردراوە.

ئەم بابەتە دوێنێ شەو ڕۆژنامەکە بڵاوکردۆتەوە و کە هەر دوو بانکەکە بە بەکارهێنراون بۆ گواستنەوەی زیاتر لە حەوت ملیارد کرۆنی دانیمارکی بۆ چەندین وڵاتی دیکە.جێی باسە کە بەشێکی دانسکێ بانک لە دوورگەی ئەستۆنیا بەشێوەیەکی بەربڵاو ڕووبەڕووی ئەم کارە بووەتەوە، لەبەرامبەردا بەشێویەکی کەم بانکی نوردیا بۆ مەبەستی سپێکردنەوەی پارە بەکارە هێنراوەن.

 ئەم بابەتە لە جیهاندا و بەتایبەت لە ئەورووپادا لە دەزگاکانی ڕاگەیانددا گرنگییەکی زۆری پێدراوە.بێجگە لە بانکی نوردیاو دانسکی باکی دانیمارکی ، باس لەوە دەکرێت کە چەندین بانکی دیکەی بەریتانی،  ئەمەریکی و ئەڵمانی بۆ هەمان مەبەست واتە سپیکردنەوەی پارەی ڕەش، هاوکات گواستنەوەی پارە بۆ ئەو وڵاتانەی باجیان کەمە بەکار هێنراون. بەپێیی ڕۆژنامەکە باس لە ٢٠ ملیارد دۆلار لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٤ دەکرێت کە سپێ کرابێتەوە.

 بەڵام ڕۆژنامەی (The Guardian) یی بەرتیانی ڕایگەیاندووە کە پارەکە بە ٨٠ ملیارد دپلار مەزەندە دەکرێت. ئەو بانکانەش کە بۆ ئەم مەبەستە بەکار هاتوون و پارەیان بۆ گوێزراوەتەوە، دوو بانکن کە یەکێکیان لە وڵاتی لێتلاند و ئەوی دیکەشیان لە وڵاتی مۆلداڤیەنە. ئاشكرا کردنی سپیکردنەوەی پارە لە ڕێگەی دەزگا حکومییەکانی وڵاتی مۆداڤیاوە ئەنجامدراوە.

هەر بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ئەورووپا و بەتایبەت ڕۆژنامەی بەرلینگسکێ ڕایانگەیاندووە، کە ئەم کارە لە کاتێکدا ئاشکرا بوو کە دەزگا حکومییەکان بەدواداچوونیان لەسەر گرووپە تاوانکارە ڕووسییەکان کردووە. هەروەها

 ئەو گرووپانەش سپیکردنەوەی پارەیان لە ڕێگەی ئەو بانکانەوە ئەنجامداوە. سەبارەت بە بەکار هێنانی بانکی نوردیا کە بۆ سپیکردنەوەی پارە بەکار هێنراوە، ئەوە بەرپرسی ڕاگەیاندنی بانکەکە پێتەر بروونبێری بە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆتی ڕاگەیاندووە کە ئەوان ئەم بابەتە بەجددی دەگرن. هاوکات بانکەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووتینی خۆیان کردووە. ئەمەش بۆ ئەوەی باشتر سپیکردنەوەی پارە ئاشکرا بکەن.

 لەلایەکی دیکەوە وەزیری دارایی سوید ماگدەلێنا ئاندەرشۆن بەبەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆتی کە ئەو بەجددی لەم پرسە دەڕوانێت و دەڵێت. 

   زۆر گرنگە کە هەموو پرسەکان بەڕوونی بخرێنە سەر مێز و ئەوانەی تێوەگلاون بە شێوەیکی باش و چارەسەری ئەم بابەتە بکەن و هیچ بابەتێک لە ژێر پرسیاردا نەمێنێتەوە. ئەمەش لەبەر ئەوەی هیچ کە ئێمە بزانین چی ڕوویداوە. هاوکات هەموو هەوڵێک بدرێت کە ئەم کارە بە هێچ شێوەیەک لە داهاتوودا دووبارە نەکرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".