Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆمەک بۆ منداڵانی جەنگ کۆدەکرێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 21 mars kl 15.52
"هاوکاریان لە بواری خوێندندا دەکەین"
(4:56 min)
.
وێنە: Lars Pehrson/SvD/TT

بڕیارە سبەینێ لە شاری ستۆکهۆڵم کۆنسێرتێک بەمەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ منداڵانی قوربانی جەنگ بە بەشداری چەندین هونەرمەندی بەناوبانگ لە سازبکرێت.

ماردین هێژا بابان، بەرپرسی کۆکردنەوەی کۆمەک و پەیوەندییە لە ڕێکخراوی منداڵانی جەنگ لە سوید

(War Child Sweden). ئەم ڕێکخراوە تایبەت بە هاوکاری کردنی منداڵان کە بوونەتە قوربانی جەنگ.

ماردین هێژا بابان سەبارەت  بە چالاکی ئەمساڵیان کە بە سویدی لە ژێر ناوی (Syriens framtid - en kväll för Syriens barn) واتە داهاتووی سوریا- شەوێک بۆ منداڵانی سوریا دەڵێت.  

       ئێمە ئەو کۆمەکە کۆی دەکەینەوە بۆ چەندین پرۆژە تەرخان دەکرێت  و بە تایبەت بە بواری خوێندنی منداڵانی سوریا کە بەهۆی جەنگە لە خوێندن بێبەش بوون. هەروەها چالاکی جیا جیایان بۆ دابین دەکەین

 ڕێکخراوی منداڵانی جەنگ لە سوید (War Child Sweden) یەکەم جار ساڵی ١٩٩٥ لە وڵات هۆڵەندا دامەزراوە. ئەمرۆش ئەم ڕێکخراوە هاوکاری منداڵان لە ١٤ وڵات کە جەنگ تیایاندا بەرپایە دەکات. بۆ نمونە عێراق و سوریا و چەندین وڵاتی دیکە. جێی باسە سبەینێ ٢٢-٣- ٢٠١٧ کاتژمێر ١٨:٠٠  کۆنسێرتی کۆکرنەوەی کۆمەک لە کڵێسای فیلا دێلفیا (Filadelfiakyrkan) لە ستۆکهۆڵم سازدەکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".