Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

سوید لە کۆبوونەوەی دەوڵەتان بۆ لەناوبردنی داعش بەشدارە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 22 mars kl 10.03
"لەناوبردنی داعش تەنها بە هێزی سەربازیی نابێت"
(1:49 min)
Trump
وێنە: Vilhelm Stokstad / TT

سوید یەکێکە لەو 60 وڵاتەی کە لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی ئەمەریکا سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی داعش بەشدارە.

وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسترۆم ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری واشنتۆن لە ئەمەریکا لەگەڵ نوێنەرانی ئەو شەست وڵاتە کۆدەبنەوە کە لە هاوپەیمانێتیی دژە داعشدا بەشدارن و ئەمەریکا سەرۆکایەتیی دەکات. 

ئەو هاوپەیمانێتییە ئێستا لەلایەن وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمەریکا رێکس تیلەرسۆن بەڕێوە دەچێت. سویدیش لەو هاوپەیمانێتییەدا بە ناردنی 35 سەرباز بۆ عێراق بەشدارە کە مەشقی سەربازیی بە هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە دەکەن.

وەزیری دەرەوەی سوید سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ دەڵێت بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی ناسراو بە دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام، داعش نابێت تەنها بە هێزی سەربازیی بێت.

- گرنگە بیر لەوە بکرێتەوە کە دوای ئەنجامدانی کاری سەربازی دژ بە داعش چی روو دەدات، ئایا بە هیزی سەربازیی دەتوانین بەرەوڕووی داعش ببینەوە، ئەی چی بکەین بۆ سەقامگیریی و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتانی وەک عێراق و سوریا. ڤاڵستریۆم دەڵێت. 

وەزیری دەرەوەی سوید هەروەها هیواخوازە کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیاندا بتوانرێت ڕێگەچارە بۆ بەرگرتن لە پشتگیریی دارایی داعش بدۆزرێتەوە، کە ئابووریان لەسەر بازرگانیی نەوت و بازرگانیی بەمرۆڤەوە لە شێوەی کۆیلەفرۆشیی بەندە.

جێی باسە ئەم سەردانەی سوید بۆ ئەمەریکا و بەشدارییان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بوار بۆ سوید دەڕەخسێنێت کە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا و ئەجێندای نوێیان تێبگەن بە تایبەت دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بووە سەرۆکی ئەمەریکا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".