Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سڤێن ئێریک ماگنوسۆن کۆچی دوایی کرد

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 22 mars kl 12.27
"دەنگێکی کاریگەری وای هەبوو کە یەکسەر هۆگری دەبووی"
(2:01 min)
sven erik magnusson
وێنە: Lars Pehrson/Svd/TT

گۆرانیبێژیی میللیی بەناوبانگی سوید و ناسراو بە خۆشەویستی جەماوەر سڤێن ئێریک ماگنوسۆن ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

ئەو هونەرمەندە لە هەرێمی ڤارملاند لە کۆمۆنی (Slottsbron) لە دایک بووە و ژیانی هونەریی ماگنوسۆن لە تەمەنی 13 ساڵییەوە دەستی پێ کردووە و تا کۆتایی تەمەنی بەردەوام بووە.

 سڤێن ئێریک ماگنوسۆن بە گۆرانی و گیتار لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەیدا بە ناوی سڤێن سڤارد بە ئامێری تەپڵ و ئینگڤار کارڵسۆن بە گیتاری کارەبایی لە ساڵی 1956 تیپی مۆسیقای (Sven-Ingvars) یان دامەزراند.

ئەو تیپە  بە گرووپی (dansband) ناسران واتا ئەو مۆسیقا و گۆرانییە جەماوەر لەگەڵیدا سەما دەکات لە ساڵانی شەستەکاندا سەرکەوتنێکی گەورە و بەرفراوانیان بە بەرهەمەکانیان بەدەست هێنا.

 ژانری ئەو گۆرانی و مۆسیقایەی کۆچکردوی پێ دەناسرێتەوە پۆپ، ڕۆک و مۆسیقای سەمایە.

 سڤێن ئێریک ماگنوسۆن تا کۆتایی ژیانی ئەندامێکی چالاکی گرووپی مۆسیقای سڤێن ئینگڤارش بوو، ماگنوسۆن دوای ماوەیەکی زۆر ململانێ لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە لە تەمەنی 74 ساڵیدا ئەمڕۆ گیانی سپارد.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".