Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

"گوێ لە سورییەکان ناگیرێت"

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 22 mars 2017 kl 16.54
پرسی کورد و ئاوارە سورییەکان خاڵێکی گرنگ بوو
(5:10 min)
.
شاهۆ موانی

ئەمڕۆ سیمنارێک لە پەرلامانی سوید لەسەر شەش ساڵ جەنگی سوریا کە لەلایەن ئەندام پەرلەمانانی سویدەوە ڕێکخرابوو بەڕێوەچوو.

سیمینارێکەلەلایەن تۆڕێکی تایبەت لە ئەندام پەرلەمانانی سوید کە لە نوێنەری پارتەکانی نێو پەرلەمان پێکهاتووە و کار بۆ پرسی دیموکراتی و مافەکانی مرۆڤ دەکەن ڕێکخرابوو. 

بڕیار بوو لەو سیمینارەدا نوێنەری نەتەوەی یەکگرتووەکان بۆ پرسی ئاشتی لە سوریا ستافان دێ میستوورا بەشدار بێت. بەڵام بەهۆی خۆ ئامادەکردن تایبەت بە دەست پێکردنەوەی گفتووگۆی  پرسی ئاشتی لە سوریا دوێنی گەشتی بۆ وڵاتی ڕووسیا کردووە. لە جێگەی ئەو نیکلاس شێبوون نوێنەری وڵاتی سوید تایبەت بە قەیرانەکانی سوریا بەشدار بوو.

هەروەها ڕێکخراوی منداڵپارێزی سوید (Rädda Barn) ، ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ئامنەستی (Amnesty) کە داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکات و نوێنەری لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی سوید بەشداری سیمینارەکەیان کرد.

 سەرەتا هەریەکە لەو بەشداربووانە ئاماژەیان بە ڕەوشی سوریا، لە ڕوانگە جیاجیاکانەوە کرد. بۆ نمونە پرسی ئاوارە سورییەکان باس کرا. نیکلاس شێبوون سەبارەت بە چارسەری ڕەوشی ئاوارە سورییەکان دەڵێت.

      پرسی گەڕاندنەوەی ئاوارە سورییەکان یەکێکە لەو خاڵە گرنگانە، بەڵام ئێمە لە ئێستادا دەبێت چارەسەری قەیرانی و ئاڵۆزییەکانی سوریا پێش هەموو شتێک بکەین.

جێگەی باسە شەش ساڵ بەسەر شەری سوریادا تێپەڕ دەبێت. هەتاوەکو ئێستا بە ملیۆنان هاوڵاتی سوری ئاوارە بوون و بە هۆی جەنگەوە ناچاربوون ماڵ و حاڵیان بەجێ بهێڵن.

 جێگەی باسە پرسی ئاشتی و بەرەو پێش چوونی ئەو بابەت گفتووی زۆری لەسەر کرا. یەکێک دیکە لەو بابەتانە تایبەت بوو بە پرسی کورد لە سوریا، بۆ نمونە بۆچی کورد یاخوود بەتایبەت پارتی یەکێتی دیموکرات ( پەیەدە) لە پرۆسەی ئاشتی سوریادا بەفەرمی ناگێشت ناکرێتە نێو کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان. لە وەڵامدا نیکلاش شێبوون وتی.

 -   ئەو گفتووگۆیانەی ئەمڕۆ لەسەر پرۆسەی ئاشتی سوریا ئەنجام دەدرێت کورد بەشدارە تیایدا، بەڵام پەیەدە پەشدار نییە. لە کاتێکدا پەیەدە بەهێزترین هێزە لە گۆڕەپانی سیاسی و سەربازی و بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی درێژخایەن لە سوریا دەبێ لە شێوێنێکدا جێگەیان بکرێتەوە و بەشداربن.

 بەڵام لە کاتێکدا کە ڕژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆن لەسەر مێزێکی گفتووگۆن، ئەگەر بێت و پەیەدە بەزۆر  بخرێتە سەر ئەو مێزە، مەترسی هەڵوەشاندنەوەی هەموو هەوڵەکانی لەسەرە. هاوکات پەیەدە بڕیاریداوە نە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن بێت و نە لەگەڵ ڕژێمی سوریا بێت. لەبەر ئەوە ئەوان بوون بە لایەنی سێهەم. هاوکان بەبڕوای من پەیەدە بەشدار بێت زۆرباشە، بەتایبەت لەگەڵ گرووپە کوردییەکانی دیکەدا و هەروەها لەگەڵ ئەو ئۆپۆزسیۆنەی دروست بووە.

 لەبەر ئەوە کار ئاسانی زۆر دەکات. بەڵام سەبارەت بە چۆنێتی چارەسەر لە داهاتوودا ئێستا نازانم چۆن دەبێت. لە سیمنارەکەدا ڕێکخراوت منداڵپارێزی سوید ئاماژی بە ڕەوشی منداڵانی سوریا کرد کە هەتاوەکو دێت ڕەوشیان خراپتر دەبێت. ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ئامنەستی (Amnesty) کە داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکات باسی پرسی مافەکانی مرۆڤ کرد کە لەو وڵاتەدا پێشێک دەکرێت و هاوڵاتیان بەشێوەیەکی بەرچاوە بێسەروشوێن دەکرێت.

 هەروەها تاوان دژی مرۆڤایایەتی لە سوریا ئەنجام دەدرێت. جێی باسە لە کۆتای وتەکانیدا نیکلاس شێبوون باسی لە گرنگی خوودی سورییەکان کرد لە پرۆسەی ئاشتیدا وتی.

         زۆر گرنگە کە دەنگی خوودی سورییەکان بگات. کێشەی سوریا ئەوەیە کە بووە بە کێشەیەکی دەوڵەتە زلهێزەکان. لەم ڕوانگەیەوە سورییەکان و دەنگی سوریاکان بیردەکرێت و پشگوێ دەخرێت. لەبەر ئەوە زۆر گرنگە کە گوێیان لێبگرین بزانین خۆیان چیان پێباشەوە و پەیامیان چییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".