Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"هێرشەکەی لەندەن دەرئەنجامی گەورەی لێ ناکەوێتەوە"

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 23 mars kl 09.35
" هاوڵاتیانی بەریتانیا تێگەیشتنیان بۆ ڕووداوەکە هەیە"
(2:31 min)
.
وێنە: Stefan Rousseau

لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دوێنی کەسێک بە ئۆتۆمبیل خۆی کێشا بە نێو هاوڵاتیاندا و چەندین کوژراو برینداری لێکەوەتەوە. هانس برون پسپۆڕی بواری تیرۆر دەڵێت کە ئەو تاوانە پەیامێکی سیاسی لە پشتەوەیە.

جێی باسە پۆلیسی بەریتانی ئەو هێرەشەی وەک هێرشی تیرۆریستی پێناسە کردووە. ئێورارەی رۆژی چوارشەممە ٢٢-٣-٢٠١٧، هێرشکارێک لە ناوچەی وێست مینستەر لە نزیک بینای پەرلەمان شاری لەندەن، بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشا بەنێو خەڵکدا و پاش ئەو کارە، بە چەقۆ هێرشی کردە سەر پۆلیسێک، بە وتەی پۆلیس "تەقە لە هێرشبەرەکە کراوە و پاشان کوژراوە". لە دەرئەنجامی ئەو هێرشە تیرۆریستییەدا چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٢٩ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون، کە ژینانی هەندێکیان مترسی لەسەر.

هەر سەبارەت بەو هێرشە هانس برون پسپۆڕی بواری تیرۆر بەبەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاندووە کە ئەو ئەنجامدانی ئەو تاوانە نوێ نییە. هاوکات کەسە تاوانکارەکەش لەلایەن پۆلیسەوە پێشتر ناسراوە و دەرئەنجامەکەش گەورە نابێت و دەڵێت.

       پێموانییە کە دەرئەنجامەکان بەشێوەیەکی بەرچاوە لە بەریتانیا گەوەرە بن. لەبەر ئەوەی ئەوان تێگەیشتنیان لەسەر ئەم پرسە هەیە کە ئەم کێشەیەکە و بوونی هەیە. هاوکات لەبەریتانیا چەندین هێرشی تیرۆر پێشووتر ڕوویداوە و بەرامبەر بەتایبەت سیاسەتمەداران ئەنجامدراوە. هەروەها لە ساڵانی ١٩٧٠ سیاسەتمەدار لە بەریتانیا تیرۆر کراوە. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە هاوڵاتیانی بەریتانیا تێگەیشتنیان بۆ ڕووداوەکە هەبێت.

هەروەها بروون ئاماژەی بەوەش کرد کە بۆ ئەوەی ڕێگری لەو شێوە هێرشە تیرۆرسیتیانە بکرێت پێویستە هاوڵاتیان زیاتر چاوکراوە بن و پەیوەندی نێوان پۆلیس و هاوڵاتیان بۆ گەیاندنی زنیاری بتەوتر بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".