Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ساڵانە٢٥٠٠ کرۆن باج لەسەر مووچەی خانەنشینان کەم دەکرێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 23 mars kl 13.39
"دەبێت بواری تەندروستی و ئابووری خانەنشینان باش بکرێت"
(2:27 min)
.
وێنە: Roald, Berit

حکومەت ئەمڕۆ ڕایگەیاند لە داهاتوودا جیاوازیی باج لە نێوان مووچەی ئەو کەسانەی کار دەکەن و مووچەی خانەنشینان کە ١٤٠٠٠ کرۆنە لە مانگێدا، ناهێڵێت.

ئەمە تایبەتە بەو ١،٤ ملیۆن خانەنشینەی کە تەمەنیان لە سەروی ٦٥ ساڵەوەیە.  جێی باسە لە %٧٠ ی هەموو خانەنشینان باجیان لەسەر کەم دەکرێتەوە یان بەشێوەیەک جیاوازی لە نێوان مووچەی کەسانێک کار دەکەن و مووچەی خانەنشینان  نامێنێت. زیاتر باج کە ساڵانە بۆ خانەنشینان دەگەڕێتەوە ٢٥٠٠ کرۆنە.

ئەم پێشنیازە لە ڕێککەوتی ١-١-٢٠١٨ دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بە پێی ئەم پێشنیازەوە مووچەی خانەنشینی مانگانە ٢٠٠ کرۆن زیاد دەکات. ئەم زیادەیە بەتایبەت بۆ ژنان دڵخۆشکەرە کە شتێک زیاتر دەچیتە سەر خانەنشینییەکان.

بەگشتی کەمکردنەوەی باج لەسەر مووچەی خانەنشینان ٢،١٨ ملیارد کرۆن لەسەر کاسەی دەوڵەت دەکەوێت.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا وەزیری دارایی ماگدە لێنا ئاندەشۆن باسی لەوە کرد کە ئەوان هەنگاوێکی نوێ دەنێین بۆ ئەوەی ئەو جیاوازییە ناڕەوایە لە نێوان مووچەی خانەنشینان و ئەو کەسانەی کار دەکەن نهێڵێن و دەڵێت. 

     ئەو پێشنیازەی ئێستا پێشکەشمان کرد نزیکەی ١،٤ ملیۆن خانەنشین دەگرێتەوە کە لە %٧٠ یان  تەمەنیان لە سەروی ٦٥ ساڵەوەیە.  هاوکات ئێمە لەوە ئاگادارین کە ڕێژەی خانەنشینی ژن کە مووچەی خانەنشینەکەیان لە پیاوان نزمترە کارێک دەکەین کە یەکسان بن لە ڕوانگەی مووچەی خانەنشینییەوە. ئەویش زیاتر نزمکردنەویە باجە لەسەر ئەو ژنانەی کە مووچەی خانەنشینیەکەیان کەمە.

هەروەها لە کۆنفرانسە چاپەمەنییەکەدا سەرۆکوەزیرانی سوید ڕایگەیاند کە ئەوان دەبێ کار بۆ باشتر گوزەرانی کەسانی بەساڵاچوو بکەن  و وتی. 

        کەسانی بەساڵاچوو و خانەنشینانی وڵاتەکەمان مافی خۆیانە کە ژیانێکی دڵنیا و ئاسوودە لە ڕووی ئابووری و بواری تەندروستییەوە ببەنەسەر، ئەوان شایەنی ئەو ڕێزەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".