Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لایەنگری مۆدێراتەکان کەم دەکات و سیاسەتمەدارانی پارتەکە کۆدەبنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 24 mars kl 10.36
دەیانەوێت ژمارەی پۆلیس زیاد بکەن
(3:34 min)
.
وێنە: FANNI OLIN DAHL / TT

لە ڕاپرسییە جیاجیا سویدییەکاندا کە ناوەندی ڕاپرسی سیفۆ لەسەر داوی ئێکۆت کۆی کردۆتەوە ئاشکرا بووە کە پارتی مۆدێراتەکان لە نزمترین ئاستدان، ئەمە بەراورد بە یەکەمجار کاتێک کۆکردنەوەی ڕاپرسیەکان دەستی پێکردوو.

سکرتێری پارتی مۆدێراتەکان سەبارەت بە دەرئەنجامی ڕاپرسییەکان و کەمکردنی لایەنگرانیان دەڵێت

      ئێمە لەو دەرئەنجامە ڕازی نین. ئێستاش ساڵ و نیوێک ماوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووە وە دەبێت هەموو ڕۆژێک کار بۆ زیادکردنی متمانەی هاوڵاتییان بۆ پارتەکە بکەین.

لە بەهاری ئەمساڵەوەو بە تایبەت لە پاش ئەوەی کە سەرۆکی پارتی مۆدیڕاتەکان ئانا شێنبێری باترا ڕایگەیاند، کە ئەوە بیرلەوە دەکاتەوە بتوانێت لە لە لیژنەکانی دەرەرەوەی پەرلەماندا لەگەڵ پارتی دیموکراتەکانی سویدا هاوکاربێت و کار بکات، ئیدی لەو کاتەوە بەردوام دەنگی پارتی مۆدێراتەکان کەمی کردووە.

لە ڕوانگەی کۆکردنەوەی دەرئەنجامی ڕاپرسییەکەی سیفۆدا هاتووە کە پارتەکە ئەمڕۆ لە %١٧،٧ هاوڵاتیان دەنگیان پێدەدات، ئەم ڕێژەیەش بەراورد بە مانگی دوول ە %١،٦ کەمی کردووە. هاوکات ئاشکراو بوو کە نیوەی لاینگرانی پارتی مۆدێراتەکان دەیانەوێت سەرۆکی ئێستای پارتەکە ئانا شینبێری باترا پێش هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ پۆستەکەی وەک سەرۆک پارتی مۆدێراتەکان جێبهێڵێت.

هاوکات پارتی ناوڕاست، (Centerpartiet) بەردەوامە لە زیادکردنی دەەنگەکانی. هەر لە درەئەنجامی کۆکردنەوەی ڕاپرسییەکانی سیفۆدا هاتووە کە لە ڕوانگەی زیادکردنی دەنگەکانەوە پارتی ناوەڕاست ڕێکۆردێکی نوێ تۆمارکردووە و دەنگەکانیان گەشتوو لە %١٢،٨. 

جێی باسە گٶرانگارییەکی ئەو تۆ لە نێو پارەکانی بەرەی سوورو سەوزەکاندا نەهاتۆتە گۆڕ. لە ئێستادا لە ڕوانگەی دەرئەنجامەکانەوە بەری سوور و سەوزەکان بەراورد بە بەرەی هاوپەیمانی ڕاستەکەن لە یەک ئاستدان، واتە هەریەکە لەو بەریە لە %٣٩،٤ دەنگەکان بەدەست دەهێنن. هاوکات پارتی دیموکراتەکانی سوید هەڵکشانی بەخۆیەوە بینیوەو لە ئێستادا %١٨،٢یی دەنگەکان ئەگەر ئەمڕۆ هەلبژاردن بووایە بەدەست دەهێنا.

 جێی باسە کە ئەمڕۆ بڕیارە سیاسەتمەدارنی هەرێمی، کە سەر بە پارتی مۆدێراتەکانن لە شاری کارڵسداد کۆببنەوە. لەو کۆبوونەوەدا نزیکەی ١٥٠٠ ساسەتمەداری پارتی مۆدێراتەکان بەشدار دەبێت.

سەرەڕایی تاوتوێکردنی پرسی کەم کردنی لایەنگرانیان، ئەوا سیاسەتمەدارانی پارتی مۆدێراتەکان چەندین بابەتی دیکە تاوتوێ دەکەن. بۆ نمونە تووندکردنەوەی یاساکانی سزادان. ڕێکخستنەوەی پۆلیس. هەر لە ڕوانگەیەشەوە ئەمڕۆ مۆدێراتەکانی پێشنیازی ئەوەیان کرد کە ڕێژەی لە ٢٠٠٠٠ وە بۆ ٢٥٠٠٠ زیاد بکەن. هەروەها ڕایانگەیاندووە کە دەبێت مووچەی پۆلیس بەرز بکرێتەوە.  هەروەها مۆدێراتەکان ئەمڕۆ چەندین پێشنیازی دیکەیان پێشکەش کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".