Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سارا محەمەد دکتۆرای فەخریی پێبەخشرا

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 24 mars kl 16.44
"بەهۆی چاونەترسیی و پشتگیریکردنی لە مافی کچان و ژنان"
(3:54 min)
Sara Mohammad, ordf. Glöm aldrig Pela och Fadime
وێنە: Robin Sahin/Sveriges Radio

بەشی پزیشکیی لە زانکۆی لینشۆپینگ دکتۆرای فەخریی بەخشییە سارا محەمەد، بەرپرسی ڕێکخراوی هەرگیز پێلا و فادیمە لەیاد مەکەن.

لە هۆکاری بەخشینی ئەم خەڵاتەدا بەشی پزیشکی لە زانکۆی لینشۆپینگ نووسیویانە:

بەهۆی چاونەترسی و پشتگیریکردنی بوێرانەی لە مافی کچان و ژنان، هەوڵەکانی بۆ بەرگرتن لە تووندوتیژیی بە پاساوی شەرەف و کارەکانی دژ بە خەتەنەکردنی کچان، بەشی پزیشکیی زانکۆی لینشۆپینگ پاراستنی بەها دیموکراتی و سێکیولارەکان بە گرنگ دەزانێت و سارا محەمەدش لە ڕێی دامەزراندن و کاری خۆبەخشانەی لە ڕێکخراوی هەرگیز پێلا و فادیمە لە یاد مەکەن (Glöm aldrig Pela och Fadime- GAPF) ، ئەو ڕێکخراوەی کردۆتە ناوەندێکی گرنگی زانیاریی لەو بوارانەدا. بە بێدەنگنەبوون و بەشداریکردنی لە گفتوگۆکاندا لەو بوارەدا، واتا بواری توندووتیژیی بە پاساوی شەرەف ڕووناکی دەخاتە سەر ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە ژیان و مردنەوە هەیە.

جێی ئاماژەیە ڕیوڕەسمی بەخشینی ئەو خەڵاتە سیمبولییە (دکتۆرای فەخریی) لە 20 مانگی مای داهاتوودا لە زانکۆی لینشۆپینگ بەڕێوە دەچێت.

سارا هەر ئەمڕۆ هاتە بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید و سەبارەت بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە سیمبولییە دوا.

جێی باسە سارا محەمەد ساڵی 2001 ڕێکخراوی (Glöm aldrig Pela och Fadime) هەرگیز پێلا و فادیمە لە یاد مەکەن، دامەزراند، ئەو ڕێکخراوە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی بە پاساوی شەرەف دەکات.

سارا محەمەد لە ساڵی 1993 ەوە لە سوید دەژی و تا ئێستا جگە لەم خەڵاتە چەندین خەڵاتی دیکە لەبەرامبەر بە کارەکانی پێ بەخشراوە، بۆ نموونە:

 لە ساڵی 2007 خەڵاتی پاڵەوانی ساڵی لەلایەن ڕۆژنامەی (Aftonbladet) ەوە پێ بەخشرا.

هەروەها  ساڵی 2009 خەڵاتی (Tack för god hjälp) لەلایەن پۆلیسی سویدەوە پێ بەخشراوە.

ساڵی 2013 خەڵاتی (Ingemar Hedenius-priset) ی لەلایەن ڕێکخراوی هیومانیستەرنا (Humanisterna) پێ بەخشرا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".