Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڤالستریۆم: ئەم زانیارییانە جێی نیگەرانین

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 28 mars kl 10.10
پیاوەکانی ئەردۆغان لە سوید سیخوڕیی دەکەن
(3:47 min)
.
1 av 2
وێنە: Izabelle Nordfjell/TT
.
2 av 2
وێنە: Yasin Bulbul

ئەو کەسانەی لە سوید دەژین و بە دژی ڕژێمی تورکیەن، یان لایەنگریی فەتحوڵا گولەن دەکەن سیخوڕییان لەسەر دەکرێت. لە گوێن پۆلیسی ئاسایش ڕەنگە ئەمە تاوان بێت.

یەک لەو کەسانەی کە دەستی لەم سیخوڕییەدا هەیە بەرپرسی هەرە بلندی ئاکپرتی لە سوید ئیۆزەر ئەکەنە و یەک لە هاوڕێ نزیکەکانی سەرۆکوەزیر بینالی یڵدرمە.

... ئەکەن لەم پەیوەندییەدا هەوڵ دەدا کەسێک کە لایەنگری فەتحوڵا گولەنە و ئێمە ناوی لێ دەنێین موراد هەڵگەڕێنێتەوە. ئەکەن پێی دەڵێ ئەگەر تۆ هاوکاری دەوڵەت بکەی، دڵنیام کە دەوڵەتیش دەستی تۆ دەگرێ.

ئەم دەنگە لە لایەن سەرچاوەیەکی نەناس کەوتووەتە دەستی ڕادیۆی سوید و سەلمێندراوە کە  ئیۆزەر ئەکەن خۆیەتی. ئەکەن لێرە دەیەوێ موراد بە قەناعەت بگەیەنێت سیخوڕی لەسەر لایەنگرانی گولەن بکات و ڕاپۆرتیان لەسەر بداتە تورکیە، بۆ نموونە ئایا ئەو کەسانەی لە سویدن کێن و کاریان چییە.

ئەکەن بە موردا دەڵێ

ـ کاکە سەبارەت بە هەموو چالاکییەکانی ئەوێ زانیارییان لێت دەوێ، ئەگەر شتێکی بەرچاویان نەدەیتێ، ئاوا ڕزگارت نابێ. دەیانەوێ بزانن کێ لەوێیە.

لە قسەکاندا وا دیارە کە موراد لە سوید دەژی و لە تورکیە ناوی کوتووەتە لیستەی ڕەشەوە و گەر بگەڕێتەوە تورکیە دەستگیر دەکرێت.

هەربۆیە ئەکەن پێی دەڵێ من دەمەوێ یارمەتیت بدەم، بەڵام پێویستە تۆ زانیاریمان دەربارەی بەرهەڵستکارانی تورکیە پێ بدەی، بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە لەم دواییەدا هەڵهاتوون بۆ سوید.

هەواڵنێری ڕادیۆی سوید بە دوای ئەکەندا دەگەڕێ، کاتێک ژمارەکەی دەیدۆزێتەوە پەیوەندی پێوە دەگرێ و دەنگەی خۆی بۆ هەڵدەکا و لێی دەپرسێ ئەمە تۆی؟

بەڵام ئیۆزەر ئەکەن حاشای لێ دەکا و دەڵی ئەوە دەنگی من نییە، هەرچەندە بەڵگەکان کە کوتوونەتە دەستی ڕادیۆی سوید دەسەلمێنن کە ئەوە دەنگی ئیۆزەر ئەکەنە.

بەڵگەکان هەروەها نیشان دەدەن کە مەلایانی سەر بە دەزگای دیانەتی تورکی و کارمەندانی باڵیۆزخانەکانیش کاری جاسوسی دەکەن و ڕەخنەگران دەخەنە ژێر چاوەدێریی. تەنها لایەنگرانی گولەن جاسوسیان لەسەر ناکڕێ، بگرە هەروەها ڕێکخستنە کوردییەکانی وەکو پەکەکە، پەیەدە ویەپەگەش دەخرێنە قالبی بەرهەڵستکاران وسیخوڕییان لەسەر دەکرێت.

لە ناو بەڵگەکاندا نموونەی وێنەی ژنێک هەیە کە لە گروپێکی فەیسبووکیدا، سەربە حوکوومەتی تورکیە بڵاو کراوەتەوە. لە بن وێنەکە ئاوا نووسراوە

” ئەوە خائینێکی ترمان ئاشکرا کرد کە پشتگیری پەیەدە و یەپەگە دەکات، هەموو بڵاوی بکەنەوە”

یەک لەو مەلایانەی کە سەر بە دەزگای دیانەتی تورکیەیە و لە سویدە، لە بن وێنەکە ئەم پەیامەی نووسیوە.

” ئەگەر دەتانەوێ هاووڵاتی ئەم دەوڵەتە بن، نابێ بە دژی دەوڵەت هەستنەوە. ئەگینا دەوڵەت وەکو مێش پانتان ئەکاتەوە”

لیسا سیمۆنسۆن لە پۆلیسی ئاسایش کار دەکات و دەڵێت کاتێ هێزێکی دەرەکی لە ناو سوید بە هۆی بیروڕای سیاسی کەسانێک چاوەدێری دەکات، سیخوڕییە و نایاساییە.

وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤالستریۆم نیگەرانی خۆی لەم بارەیەوە دەربڕی و ڕایگەیاند کە هەر ئەمڕۆ دانیشتنی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیە لە سوید هەبووە. ڤالستریۆم بە جیددی دەڕوانێتە دۆخەکە و وتیشی

ـ گەر بێت و ئەم هەوالە راست بێت ئەوا نایاساییە، بۆیە دەکەوێتە سەر پۆلیس کە لێکۆڵینەوەیەکی چر ئەنجام بدات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".