Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

وەزیری دیموکراتی ئەرکێکی لێ سەندرایەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 28 mars kl 15.08
ڕەخنەی تووندی ڕووبەڕوو کراوەتەوە
(1:10 min)
.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

ئالیس باهکونکێ وەزیری دیمورکاتی سوید لە پاش ئەوەی سکاڵای لە لایی لیژنەی دەستووری پەرلەمان لەسەر تۆمارکرا بوو، ئەرکی ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندڕەوی لە سویددا لێ سەندرایەوە.

کەمێک بەر لە ئێستا وەزیری دیموکراتی ئالیس باهکونکێ بە بەشی هەواڵەکانی تەلەڤیزیۆنی سویدی (SVT Nyheter) ڕایگەیاند کە لە پاش ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە، ئەرکی ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندڕەوی لە سویددا لێ سەندراوەتەوە. جێی باسە لە پاش ئەوەی باکوهنکێ لە بەرنامەی ئاگێندای تەلەفیزیۆنی سویددا زانیاری هەڵەیدا ڕووبەڕووی ڕەخنەی تووند بووەوە.  بەتایبەت بە بێ توانا و نەزان لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ناوبرا، لە پاش ئەوە سکاڵای لەسەر تۆمار کرا.

ئەمڕۆ باهکونکی لەلایەن لیژنەی دەستووری پەرلەمانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا ئەنجامدار، لە دەرئەنجامدا بڕیاردرا کە ئەرکی ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندڕەوی لە سوید لە چوارچێوەیە ئەرکی وەزارەتی دیموکراتی دەربهێنرێت.

هەتاوەکو ئێستاش یەکلا نەبووەتەوە کە چی وەزارەتێک یان ڕێکخەرێک ئەم ئەرکەی لە داهاتوودا پێ دەسپێردرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".