Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

”تورکیا ئاژاوە دەخاتە نێو کورد و تورکەکانی سوید”

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 28 mars kl 15.32
"بە هەڕەشە و تۆقاندن نەیارانی بێدەنگ دەکات"
(3:09 min)
Kurdiska Riksförbundets logga och dess ordförande Keya Izol
Keya Îzol serokê nû yê Federasyona Komeleyên Kurdistanê li Swêdê (FKKS) e.

ڕژێمی تورکیا دەیەوێت هەمان سیاسەت و فشار کە لەتورکیا دژ بەرهەڵستکارانی پەیڕەو دەکات لە سویدیشدا هەمان کەش بخوڵقێنێ، بەرپرسی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان دەڵێت.

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید لە ڕاگەیاندنێکی میدیاییدا ئەمڕۆ هەڵویستی خۆیان دژ بە کاری سیخوڕیی تورکیا لە سەر هاوڵاتییە کورد و تورکەکانی ناو سوید دەردەبڕن و سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان کەیا ئیزۆڵ بۆ بەشی کوردیی رادیۆی سوید دوا.

ئەمە دوای ئەوەی کە ئەمڕۆ لە ڕادیۆی سوید ڕیپۆرتاژێک بڵاو کرایەوە و تێدا ئەوە ئاشکرا بوو کە تورکیا لە ڕێی کەسانی نزیکی سەرکوەزیرانی تورکیا و ئەندامانی ئاپەکە لە سوید، هەروەها لەلایەن باڵێۆزخانەی تورکیاوە لە سوید سیخوڕیی لەسەر ئەو کەسانە دەکەن کە دژ بە سیاسەتی تورکیان و ڕەخنە لە ڕژێمی تورکی دەگرن، بۆ نموونە کوردەکانی سەر بە پەکەکە، یەپەگە و پەیەدە هەروەها لایەنگرانی بزووتنەوەی گیولەنی تورکی. هەروەها فشار بۆ خەڵکی دێنن هاوکارییان بکەن و کار بۆ سیاسەتی ڕژێمی تورکی بکەن.

گوێ لە لینکی دەنگیی ئەم هەواڵە بگرە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".