Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کارمەندێکی بەڕەگەز سویدیی نەتەوە یەکگرتووەکان کوژرا

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 29 mars kl 09.37
زەیدا کاتالان لەگەڵ دوو کەسی تر کوژراون
(2:14 min)
Zaida Catalán was on a UN jmission to Congos Kaisa province.
Zaida Catalán was on a UN jmission to Congos Kaisa province. وێنە: Sören Andersson/TT

وەزارەتی دەرەوەی سوید دەیسەلمێنێ کە ئەو کەسەی لە کۆنگۆ کینشاسا بە مردویی دۆزراوەتەوە، سیاسەتمەداری پێشووی پارتی ژینگەی سوید زەیدا کاتالان بووە.

کاتالان ١٢ ی مانگی مارس لەگەڵ هاوکارێکی بێسەروشوێن دەبن، ئەمە لە کاتێکدایە ئەم دوو کەسە بۆ لێکۆڵینەوە لە قڵاچۆکردن و کۆکووژییەکی بەرفراوان لە وێ بوون و لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەم ئەرکەیان پێ سپێردرابوو. گوومان دەکرێت سوپای حوکوومەت لە پشت ئەم کۆکوژییانە بێت.

زەیدا کاتالانی سویدی، مایکل شارپی ئەمریکی و وەرگێرە کۆنگۆییەکەیان بە ناوی بێتو چینتەلا، هەر سییان لە ناو گۆڕیکدا و لە نزیک ئەو شوێنەی کە لێی ون بوون بە کوژراوی دۆزراونەتەوە.

بە پێی قسەی شایەتحاڵان ئەم سێ کەسە بە سواری تاکسی ماتۆری لە نزیک لادێی شیمبولو لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لە سەر پردێک ڕادەگیرێن و لەوێ دوور دەخرێنەوە.

گومان دەکرێت سوپای حوکوومەت دەستی لە کۆکوژیی چەکدارانی گرووپی کاموینا ساپودا هەبوبێت، هەر بۆیە کاتالان و هاوکارێکی بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری ئەم تاوانە ڕاسپێردران.

 لەم شەڕ و ناکۆکیەی هەرێمی کاسای تا ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ کەس کوژراون و نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر ڕەخنەی تووندی لەم بارەیەوە لە حوکوومەت گرتووە. گرووپە چەکدارەکان بە چەکی زۆر سادە و دەستکرد بە دژی چەکە قورسەکانی حوکوومەت شەڕ دەکەن و سوپای دەوڵەتیش بە هێزی قورس هێرش دەکاتە سەریان. بەڵام لەم ڕۆژانەدا چەکدارەکان لە هێرشێکدا ٣٩ پۆلیسیان سەر بڕی و لەم عەمەلیاتەدا هەندێک چەک و ئوتۆمبێلیان دەست کەوت.

سەرۆکوەزیری سوید ستێفان لیۆڤێن لە بارەی کوشتنی کاتالانەوە داخ و پەژارەی خۆی دەربڕی و داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە لەم تاوانە بکۆڵنەوە و کەسەکان ڕووبەڕوی یاسا بکرێنەوە.

جێی باسە زەیدا کاتالان پێشینەی سیاسی لە ناو پارتی ژینگەی سیوددا هەیە و ماوەی ٤ ساڵ وتەبێژیی لاوانی پارتەکە بووە. بەڵام دوواتر سیاسەتی بەجێ هێشت و ساڵانێک لە گۆما و کۆنگۆ کینشاسا بۆ دەزگای پـۆلیسی ئەوروپا (Europol) کاری کرد، هەروەها لە ئەفغانستان و کەناری ڕۆژئاواش (Västbanken) کاری کردووە. کاتالان تەمەنی ٣٦ ساڵ بوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".