Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حوکوومەت لە یەکسانیی فێرگاکان دەکۆڵێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 30 mars kl 09.54
"دەبێ حوکوومەت و فێرگاکان لەیەک نزیک ببنەوە"
(1:46 min)
.
وێنە: Lars Pehrson/SvD/TT

بۆ ئەوەی یەکسانیی فێرگاکان زیاد بکرێت پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان بەسەر هەموو وڵاتدا دابەشبکرێن، هەر بۆیە حوکوومەت ئەمڕۆ بڕیار لەسەر لێکۆڵینەوەیەک دەدات بۆ ئەوەی دابەشکردنی دەزگاکان بەربڵاوتر بکرێن.

وەزیری پەروەردە گوستاڤ فریدولین دەڵێت

ـ نابێ پەیوەندی دەوڵەت لەگەڵ فێرگاکان تەنها لە کاتی پشکنین و ڕەخنەکاندا بێت، دەبێ فێرگاکان بۆ گەشەپێدان و بەرەوپێشبدرنی کارەکانیان لە لایەن دەوڵەتەوە پشتگیریی بکرێن. ئەمەش بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە زانیاری بە خوێندکاران بدەین و ئارا می و ئاسودەیی لە فێرگاکاندا سەقامگیر ببێ.

ئەم پشتگیرییەی دەوڵەت لە فێرگاکان شتێکی تازە نییە و ئێستاش هەر هەیە، بەڵام حوکوومەت دەیەوێت لەمەوبەدوا نزیکتر و بەربڵاوتر لەگەڵ فێرگاکان کار بکات. دیسان فریدولین

ـ گەر بمانەوێ گرفتی کەمبوونی مامۆستا چارەسەربکەین دەبێ شارەوانییە گەورە و بچووکەکان هاوکاریی یەکتری بکەن. بۆیە دەمانەوێ ساختارێکیی ناوچەیی درووست بکەین کە مامۆستاکان لەوێدا یەک بگرن.

گوستاڤ فریدولین لە بەردەوامی قسەکانیدا هەروەتر وتی نابێ جیاوازی لە ئاستی زانیاری و خوێندنی فێرگاکاندا هەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".