Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

داڤید ئیساک خەڵاتیێکی نێودەوڵەتی پێبەخشرا

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 30 mars kl 11.11
ئیساک زیاتر لە ١٦ ساڵە زیندانیی کراوە
(2:16 min)
.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

نووسەر و ڕۆژنامەوانی سویدی داڤید ئیساک کە ماوەی ١٦ ساڵە لە وڵاتی ئیریتریا زیندانی کراوە ئەمڕۆ خەڵاتی یوونێسکۆی (UNESCO) پێبەخشرا.

خەڵاتی یوونێسکۆ تایبەت بە ئازادی چاپەمەنییە و ساڵانە لە ڕۆژی جیهانیی ئازادی چاپەمەنییدا دەبخشڕێت و بڕی ٢٥٠٠٠ دۆلارە.

یوناتان لوندکڤیست کە سەر بە هەواڵنێرانی بێ سنوورە خۆشحاڵی خۆی لە بارەی ئەم خەڵاتەوە دەربڕی و دەڵێت

ـ ئەم خەڵاتە بەو مانایە دێت کە تیشک خراوەتە سەر داویت و بە شێوەیەک پارێزگاریی لێ دەکرێت. هیوادارین کە کاریگەریی هەبێت و ئێریترییا هەستی هاوکاریی نیشان بدات.

داویت ئیساک بە ڕەگەز خەڵکی ئێریتریایە، ساڵی ١٩٨٧ هاتووەتە سوید و دوواتر ڕەگەزنامەی سویدیی پێ دراوە. بەڵام لە دوای سەربەخۆبوونی ئێریتریا داویت گەڕایەوە وڵات و زێدی خۆی و لەوێ یەکەم ڕۆژنامەی سەربەخۆی بە ناوی سێتی دامەزراند. داویت بە هەواڵ و ڕێپۆرتاژە ڕەخنەئامێزەکانییەوە ناوبانگی پەیدا کرد و ساڵی ٢٠٠١ لە هەڵمەتێکی دژ بە ڕۆژنامەوانان لە ئێریتریا دەستگیر کرا. ئێستا ئەوا ١٦ ساڵە لە بەندیخانەدایە بێ ئەوەی ماف و ئیزنی داگایی پی درابێ.

سەرۆکی ڕادیۆی سوید سیلا بێنکیۆ کە سەرۆکی دەستەی دادوەرانی خەڵاتەکەی یوونێسکۆشە لە پەیامێکی چەپەمەنییدا نووسی

ـ هیوادارم ئەم خەڵاتە هەموو دنیا بێنێتە دەنگ و بە یەکڕا هاوار بکەن ” داویت ئیساک ئازاد بکەن”

جێی ئاماژەیە، خەڵاتی ئازادیی چاپەمەنیی لە یادی ڕۆژنامەوانی کۆلۆمبیایی گیلەرمۆ کانۆ ئیسازا دەبەخشرێت کە ساڵی ١٩٨٦ لە شوێنی کارەکەی )ڕۆژنامەی ئێل ئێسپێکتادۆر( کوژرا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".