Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کەسێک کە گوومانی قاچاخچییەتی لێ دەکرا ١٣ ملیۆنی پێ ئەدرێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 30 mars kl 14.16
دادگای باڵا ئازادی کرد
(1:08 min)
.
وێنە: LEIF R JANSSON / TT

پیاوێک کە گومانی قاچاخچییەتی بە مرۆڤی لێ دەکرا، لە دادگای بالا (Högsta domstolen) ئازاد کرا و ئێستا هەموو پارەکانی کە دەستی بەسەرداگیرابوو پێ دەدرێتەوە.

ئەم کەسە گوومانی لێدەکرا بە هاوکاریی کەسێکی تر زانیاری هەڵەیان بە دەزگای کۆچ Migrationsverket دابێ و مۆڵەتی کار یان ئیقامەی کاریان بۆ خەڵکی دابین کردبێ. لەم ڕێگەیەوە خەڵکیان هێنابێتە سوید و ئەم کارەشیان لەبەرامبەر پارەدا ئەنجام دابێ.

بە پێی حوکمەکەی دادگای باڵا تەنها کاتێک دەتوانی کەسێک بە قاچاخچییەتی مەحکوم بکەیت گەر کەسەکە ئیزن یان مۆڵەتی هاتنە ناو وڵاتی پێ نەبێ. ئەگەرچی لە زانیارییەکاندا ساختەکاریی هەبووە بەڵام ئەم کەسانە هەموویان بەڵگەیان پێ بووە کاتێک هاتوونەتە سوید.

ئەم کەسە لە ڕێگەی ئەم کارەوە زیاتر لە ١٣ ملیۆن کرۆنی قازانج کردووە. ئەم پارانە مۆ ماوەیەک دەستیان بەسەردا گیرا، بەڵام ئێستا کە دادگاییەکە یەکلا بووەتەوە، پارەکەشی پێ دەدرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".