Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەمساڵ لە تەمەنی هەزاران کەس دەکۆڵرێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 31 mars kl 09.29
پشکنینەکان تا مانگێکی دیکە دەست پێ دەکەن
(1:16 min)
.
وێنە: بابەک پارهەم

چاوەڕێ دەکرێ تا مانگێکی دیکە دەزگای پزیشکیی دادوەری (Rättsmedicinalverket) یەکەم هەڵسەنگاندنی خۆی لەبارەی تەمەنی پەناخوازان بداتە دەستی دەزگای کۆچ.

دیاری کردنی تەمەن لە زۆر ڕوانگەوە گرنگە بە بڕوای ئۆسا کارلاندەر هەمینگوەی لە دەزگای کۆچ (Migrationsverket) بۆ نموونە لە کاتی دیاریی کردنی شوێنی نیشتەجێبوون، بۆ ئەوەی چیتر کەسانی گەورەساڵ و منداڵ تێکەڵ بە یەک نەکرێن.

لەم پرۆسە تازەیەدا کە لە ئەستۆی دەزگای پزیشکیی دادوەریدایە، تا ئێستا ١٣٤٠ کەس پێشنیاری پشکنینی تەمەنیان پێ کراوە و لەمانە ١٢٠٧ کەسیان ڕازی بوون بەوەی کە ئەم ئازمایشە ئەنجام بدەن.

دەزگای کۆچ چاوەڕێ دەکات ئەمساڵ ٣ تا ١٤ هەزار منداڵی بەتەنهاهاتوو پشکنینی تەمەنیان بۆ ئەنجام بدرێت.

پشکنینەکە لە لایەن چەندین پزیشکەوە ئەنجام دەدرێت و پێکهاتووە لە ئەشیعەی ددانی ژیریی و کەشکەئەژنۆ.

ئان لێمنە لە دەزگای پزیشکیی دادوەری دەڵێت

ـ  ئەم هەڵسەنگاندنە تەمەنی کەسەکە بە ڕێکی نیشان نادات، بەڵام ئەوەندە دەردەکەوێت کە ئایا کەسە لە ژێر یان سەرەوی ١٨ ساڵە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".