Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هەموو قومارێکی بێ مۆڵەت تاوانە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 31 mars kl 10.49
شەش مۆڵەت دەخرێتە بواری جێبەجێ کردن
(1:57 min)
.
وێنە: Heather Ainsworth

ئەمڕۆ لێکۆڵەری تایبەتیی حکومەت پێشنیازی خۆی لەسەر داهاتووی پاوانکردنی قومار لە سویددا پێشکەش کرد. لەو لێکۆڵینەوەدا ڕاگەیەندار کە  چەند مۆڵەتی تایبەت لە داهاتوودا لە بواری قوماردا دێتە ئاراوە.

ئەوانەش لەمانە پێکدێن. قواماری دەوڵەتی، فرۆشتنی یانسیب بەمەبەستی گەیاندی بەرژەوەندی گشتی بۆ نمونە یانە وەرزشییەکان. قومار لە بوارە وەرزشیییەکان و پێشبڕکێی ئەسپدا. قومار لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە. قومار لە ڕێگەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانە کە بۆ نمونە لە ڕێستەورانگە و باڕەکاندا دانراون. هەروەها پێشبڕکیی یاری کارت. سەرجەمیان پێویستییان بە مۆڵەت بۆ کار پێکردن یان بەکارهێنان هەیە.

 کۆمپانیاکانی بواری قومار چاوەڕوانی پێداچوونەی یاسایان دەکرد کە ببێتە هۆی کردنەوەی دەرگایەک بەڕووی کەرتی تایبەت و کۆمپانیای تایبەتدا بۆ ئەوەی بتوانن لەو بوارەدا کار بکەن.

جێگەی باسە بەشێک لە پسپۆڕان پێیان وا بوو کە حکومەت ئەگەر بێت و دەرگا بەڕووی کەرتە تایبەتەکاندا واڵا بکات، ئەوا زیاتر باجی و داهاتی بۆ دەگەڕێتەوە.  پێشووتر قوماری سوید بە سیستەمێکی سێ ڕێگەیی سەرپەرشتی دەکرا، بۆ نمونە لە ڕیێگەی سڤێنسکا سپێل (Svenska spel)، تراڤ بولاگێت (travbolaget ATG) و کۆمەڵ خۆبەخش و بوارەکانی یانسیب. هەر بە پێی شارەزایان کاسینۆ و مەڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکانی بواری قومار لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە و لە دەرەوەی وڵاتەوە قازانجێکی زۆر لە سویددا دەکەن. هەروەها لە بەشێکی زۆری بواری قومار لە سویددا گەشەیان کردووە.  

کەمێک بەر لە ئێستا لە کۆنفرانسێک چاپەمەنیدا لێکۆڵەرەوەی حکومەت ڕاگەیەندرا کە لە باجی قومار لە داهاتوودا دەبێتە %١٨. هەروەها هوموو کۆمپانیاکانی ئەو بوارە دەبێت مۆڵەتی سویدیان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانن کار بکەن. ئەگەر مۆڵەتیان نەبێت ئەو وەک تاوانکار لە قەڵەم دەدرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".