Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

قوربانییانی ڕووداوی ئۆتۆبوسەکە سێ منداڵن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 3 april kl 09.29
هەموویان قوتابی یەک قوتابخانەن
(2:31 min)
.
1 av 2
وێنە: Thomas Johansson/TT
.
2 av 2
وێنە: Nisse Schmidt/TT

پشووی ئەم هەفتەیە ئۆتۆبوسێک لە هەرێمی هەریەدالێن وەرگەڕاوە، سێ کەس گیانیان لە دەستداوە بە دەیان کەسی دیکە بریندا بوون.

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سەر ڕێگەی E45 لە هەرێمی هەرییەداڵین ئۆتۆبوسێک بە ٥٩ سەرنشینەوە لەسەر ڕێگەکە خزاوە و وەرگەڕاوە. لە دەرئەنجامدا سێ کەس گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکە بەهۆی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. کەمێک بەر لە ئێستا ڕاگەیەندرا کە ئەو سێ کەسەی گیانیان لە دەستاوە منداڵ بوون.

لە کۆی هەموو سەرنشینەکانی نێو ئۆتۆبوسەکە ٥٢ یان منداڵ بوون و قوتابیی پۆلی هەشت بوون. هەروەها ٧ کەسی دیکەیان گەورە ساڵ بوون. سەرجەم قوتابییەکانیش لە قوتابخانەی ئێنگێلسکۆلان (Ängskolan)  لە شارەوانی مارک کە دەکەوێتە دەرەوەی شاری یۆتێبۆری.

قوتابییەکان لە شارەوانی مارکەوە بۆ ناوچەی کلوێڤشوێن (Klövsjön) دەرۆشتن ، کە ناوچەیەکە تایبەت بە یاری سکای یان وەرزشەکەکانی سەر بەفر لە ناوچەی هەرییەداڵین و یەمتلاند.

 لە پاش ڕووداوەکە سەرۆکوەزیرانی سوید لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا هاوخەمی حکومەتی ڕاگەیاند و وتی.

      ئێمە بە تەواوی نازانین کە هۆکاری ڕووداوەکە چی بووە. بەڵام ئۆتۆبوسێک کە زۆرینەی سەرنشینەکانی قوتابی بوون و بۆ گەشتێکی تایبەت بە یاری سکای سەفەرەیان کردووە وەرگەڕاوە. بەڵام لەوە ئاگادارین کە چەند کەسێک لەوانە ئیدی بۆ ماڵەوە ناگەڕێنەوە. ئێمە هاوخەمی خێزان و قوتابیانی هاوڕێ و کەس و کاری قوربانییەکانین. جێ باس کە دام و دەزگا حکومییەکان بەمەبەستی هاوکاری لەگەڵ شارەوانیدا پەیوەندییان هەیە و ئامادەی هەموو پێداویستییەکن.

لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە. هەروەها پۆلیس لێپرسینەوەی لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆبوسەکە ئەنجامدراوە. بە وتەی شۆفێری ئۆتۆبوسەکە هۆکاری ڕووداوەکە بەهۆی چاڵ و چۆڵی و دزی ڕێگاکەوە بووە.

 جێی باسە لە پاش ئەو ڕووداوە پسپۆڕانی بواری هاتووچۆ ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێویستە پێداچوونەوە بە یاسای قایشی خۆبەستنەوە بکرێت. بەتایبەت کە لە نێو ئۆتۆبووسدا سەرنشین زۆرە و ئەوەش دەبێتە هۆی قوربانیی زیاتر.

لە لایەکی دیکەوە پسپۆڕان پێیانوایە کە شۆفیڕانی ئۆتۆبوس کە سەفەری دوور دەکەن دەبێت پەیڕەویی لەو کاتە بکەن کە بۆ پشوو بۆیان دیاریی کراوە. 

قوتابخانەی ئێنگلاسکۆلان لە شێنێ سەر بە شارەوانی مارک ئەمڕۆ کرایەوە. قوتابییەکان سەرەتا لە پۆلەکانیاندا کۆبوونەوە. یەکێک لە قوتابییەکان دەڵێ.

             کاتێک هەواڵەکەم بیست و کە قوتابی قوتانخانەکەم گیانی لە دەستداوە زۆر بێتاقەت بووم. نەم دەزانی چی بکەم، بەڵام ئێستا باشە مامۆستا، دەروناس و کارمەند و خیزانەکانمان لێرەن بۆ ئەوەی بتوانن هاوکاریمان بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".