Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لە گەڕەکە پەراوێزەکاندا تاوانکاران حوکمڕانی دەکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 3 april kl 14.22
ئەندامانی خێزانەکە نزیکەی ١٢٠ کەسن
(2:31 min)
.
وێنە: Björn Lindgren/TT

لە باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری یۆتێبۆری گرووپێکی تاوانکار کە لە خێزانێکی گەورە پێکدێن سەرقاڵی ئەنجامدانی تاوانی گەورەن. ئەمە بە پێی پۆلیس.

هەروەها پۆلیس بەبەشی هەواڵاتەکانی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاندووە ئەو خێزانە لە گەڕەکەکەدا زاڵ بوون و دانیشتوانی ناوچەکەیان ترساندووە.

 هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە لەو گەڕەکەدا سیستەمێکی دیکە حوکمڕانی پەیڕەو دەکرێتە. ئەمەش بووە بە کێشە بۆ یاسا و پۆلیس.

ئەم بابەتە لە دادگاییەکدا کە ئێستا لە دادگایی سەرەتایی یۆتێبۆری بەڕێوە دەچێت و تایبەت بە گومانی تاوانی تووندوتیژی، دەست وەشاندن و ڕێگەگرتن لە تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن ئەو کەسانەی تاوانیان بەرامبەر ئەنجام دراوە. چوار کەس بە گومانی ئەو تاوانانە ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە. هەر چواریان ئەندامی ئەو خێزانەن کە پۆلیس ئاماژەی پێ کردووە.

لە دادگاییەکەدا ئولف مێلانەدەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئانگرێد لە یۆتێبۆری یەکێکە لە شایەتحاڵەکان. مێلاندەر لە دادگادا باسی لە زاڵبوونی ئەو خێزانەکرد لە ناوچەکەدا. هەروەها وتی ڕێژەیان نزیکەی ١٢٠ کەسێکە و نزیکەی ٤٠ کەسیان پیاون و بچوکترین تەمەن لە نێویاندا ١٥ ساڵە. لەوانەش لە ٣٠ کەسییان لەسەر تاوان لەلای پۆلیس ناویان تۆمار کراوە و دڵێت. 

         ئەو تاوانانەی کە خێزانەکە پێ ناسراون لەمانە پێکدێن بۆ نمونە کوشتن، بە زۆر پارە لە خەڵک سەندن، سنووردار کردنی ئازادی ژنان، تاوانی نارکۆتیکا و چەندین تاوانی تر. لە ڕوانگەی ئەو پاشخانەوە کە خێزانەکە وەک تاوانکار هەیانە، ئەوا کاریگەرێکی خراپیان لەسەر دانیشتووانی گەڕەکە دەبێت.

 

جێی باسە کە سەرجەم ئەو کەسانەی ڕووبەڕووی دادگا بە گومانی تاوانی تووندوتیژی کراونەتەوە ئەو گومانانە ڕەت دەکەنەوە. هاوکات یەکێک لە پارێزەرانی ئەو چوار کەسەی کە گومانیان لەسەر  ڕەخنەی ڕووبەڕووی پۆلیس دەکەنەوە.

هەروەها بە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆتی ڕاگەیاندووە، کە لە کاتێکدا تەنها چەند کەسێک تاوانی ئەنجام داوە، ئەوا نابێت مرۆڤ تەڕ و وشک پێکەوە بسووتێنێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".