Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڤۆلڤ ئێرڵبرۆخ نیگارکێش خەڵاتی ئالمای وەرگرت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 4 april kl 13.05
"لە خۆشحاڵیان هاوارم کرد"
(2:11 min)
Wolf Erlbruch, Almapriset 2017
Wolf Erlbruch får Almapriset 2017. وێنە: TT och Peter Hammer Verlag

کەمێک بە لە ئێستا ڕاگەیەندار کە خەڵاتی  ئەدەبی بۆ بیرهێنانەوەی نووسەری منداڵان ئاسترید لینگرێن ٢٠١٧ بەخشرایە  نووسەر و نیگارکێشی ئەڵمانی ئۆلڤ ئێرڵبرۆخ.

لیژنەکە هۆکاری پێدانی ئەم خەڵاتە بە ئێرڵبرۆخ بۆ ئەو دەگەڕێننەوە کە " داهێنەر و دەست پێشخەرە لە کردنەوەی دەروازەی نوێدا". ڤۆلڤ ئێرڵبرۆخ بە دەیان کتێبی بڵاو کردۆتەوە، بەناوبانگترینیان بە سویدیی.

(Det var det fräckaste!" (1995) och "Anden, Döden och Tulpanen" (2007"

 خه‌ڵاتی ئاسترید لیندگرێن (ALMA) گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی کتێبی مناڵانه‌ له‌ ئاستی جیهاندا. ئەمە ١٥ جارە ئەم خەڵاتە دەبەخشرێت. هەتاوەکو ئێستا ٢٢٦ کەس و ڕێکخراو لە ٦٠ وڵات جیاوازەوە بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتەیان دەستنیشان کراوە و لە ٢٠٠٢ وە هەتاوەکو ئێستا ١٣ کەس و ڕێکخراو خەڵاتی ئالمایان پێ بەخشراوە  خەڵاتەکە لە پێنج ملیۆن کرۆنی سویدی پێکدێت و ئامانجی بەخشینی ئەم خەڵاتە بەهێزکردنی بواری ئەدەبیاتی منداڵانە لە جیهاندا.

ڤۆلڤ ئێرڵبرۆخ بە بەشی کولتووری ڕادیۆی سویدی ڕاگەیەیاند.

      سەرم سووڕما کە گوێم لە هەواڵە بوو و وەدەستم بە هاوارکردن کرد. لەبەر ئەوەی من ڕانەهاتووم لەوەی کە خەڵاتی وا بەنرخم پێببەخشرێت و ئێستا کریگەری زۆری لێ کردووم نازانم لە خۆشحاڵیدا چی بکەم.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".