Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"هەڵبژاردنی ئێلبروخ مانای گرنگیی وێنەیە لە کتێبی منداڵاندا"

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 4 april kl 15.45
”ئێلبروخ لەو نووسەرانەیە کە لە دونیای منداڵ تێگەیشتووە”
(5:52 min)
Wolf Erlbruch û Rewas Ahmad
ڕێواس ئەحمەد بانیخێلانی سەبارەت بەخشینی خەڵاتی ئاسترید لیندگرێن بە نووسەری ئەڵمانی ڤۆلف ئێلبروخ وێنە: Noella Johansson/TT / Privat, Rewas Ahmad

خەڵاتی ئاسترید لیندگرێن وەڵامدانەوەی مەتەڵێکی چەند ساڵەیە و گرنگیی ئەدەبیاتی منداڵان پەیوەستە بە پێگەی منداڵ لە کۆمەڵگەدا،  ڕۆماننووس و نووسەری کتێبی منداڵان ڕیواس ئەحمەد بانیخێلانی دەڵێت.

ئەمڕۆ خەڵاتی ئەمساڵی ئاسترید لیندگرێن لە بواری ئەدەبیاتی منداڵاندا بەخشرایە نووسەر و وێنەکێشی کتێبی منداڵان نووسەری ئەڵمانی ڤوڵف ئێلبروخ، سەبارەت بەو نووسەر و گرنگیی وێنە لە کتێبی منداڵاندا هەروەها گرنگی خەڵاتی ئاسترید لیندگرێن، نووسەری کتێبی منداڵان و ڕۆماننووس ڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی بۆ بەشی کوردیی رادیۆی سوید دوا.   

جێی باسە (Alma-priset) خەڵاتی ئاسترید لیندگرێن لە پێنج ملیۆن کرۆن پێک هاتووە و بە گەورەترین خەڵاتی بواری ئەدەبیاتی منداڵ و مێردمنداڵان لە ئاستی جیهاندا دەناسرێت. ئەم خەڵاتە لە ساڵی 2003 ەوە ساڵانە دەبەخشرێتە ئەو نووسەر و لایەنانەی کە لە بواری ئەدەبیاتی منداڵان و هاندانی خوێندنەوەدا ڕۆڵیان بینیوە.

لە لینکی هاوپێچدا سەبارەت ڕاگەیاندنی برەوەی خەڵاتەکە ببیستە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".