Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

فێرگایەکی ئایینیی لە ئۆتوبوسدا کچ و کوڕ جیا دەکەنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 5 april kl 14.52
"ئەمە کارێکی قێزەونە و لە سویددا جێی نابێتەوە"
(2:53 min)
Skolskjutsskylt och två barn vid sidan om en bil.
Arkivbild. وێنە: Janerik Henriksson/TT

فێرخوازانی تەمەن شەش بۆ دە ساڵان لە ئوتوبوسی فێرگاکەیەکی ئایینیدا بە پێی ڕەگەزی کچ و کوڕ جیا دەکرێنە.

بە پێی دۆکومێنتارێکی بەرنامەی (Kalla Fakta)  لە تەلەفزیۆنی (TV4) کە دوێنێ ئێوارە بڵاو کرایەوە دەرکەوتووە کە فێرگای (Al Azhar) کە فێرگایەکی ئاینیی سەربەخۆیە واتا دەوڵەتیی نییە، لە گەڕەکی ڤێلینگبی لە ستۆکهۆڵم لە پاس یاخود ئوتوبوسی تایبەت بە فێرگەکەدا کچان و کوڕان جیا دەکەنەوە، کوڕان لە پێشی پاسەکەدا دادەنیشن و کچان لە دواوە.

بڵاوبونەوەی ئەو دۆکومێنتارە کاردانەوەیەکی زۆری لێ کەوتەوە یەکێک لەوانە سەرکوەزیرانی سوید ستێفان لۆڤێن بوو کە دەڵێت ئەمە کارێکی قێزەونە و لە سویددا جێی شتی وا نابێتەوە، لێرە کە دەچینە ئوتوبوس هەموو پێکەوە دادەنیشن بێ جیاوازی.

لۆڤێن هەروەها دەلێت ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە پەڕاوێزیی و دابڕان لە کۆمەڵگە لە سویددا پێویستی بە کاری زۆر زیاترە. لۆڤێن دەڵیت ئەم جۆرە جوداکارییە منداڵ و کۆمەڵگە لێی زەرەرمەندن، دەبێت ڕوون بێت بۆ هەمووان کە لە سویددا یەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا پەیڕەو دەرێت و هیچ جوداکارییەک پەسەند نییە.

جێی باسە هەر ئەو فێرگایە پێشتر لەلایەن وەزیری پرسی خوێندنەوە گوستاف فریدولین ڕەخنەی لێگیرا بەهۆی جیاکردنەوەی کچان و کوڕان لە وانەی وەرزشدا.

بەپێی جێگری بەڕێوەبەری فێرگاکە ڕۆگەر لیندکڤیست، کارمەندانی فێرگای ئەلئەزهەر لە سەدا 80 یان کەسانی نا موسوڵمانن. ئەو هەروەها لەسەر ئەو دۆکۆمێنتارەی تێڤێ فیرا دەڵێت ئەوەی نێشان دراوە تەواو نامۆیە بە هەموو کارمەندان و سەرسوڕماوین.

ئەو هەروەها دەڵێت ئەوەی کە ڕووی داوە جوداکاریی نێوان کچ و کوڕ نییە بەڵکە وەک و کولتورێکی لێهاتووە ئەو فێرخوازانەی کە بزێون لە پێشەوەی پاسەکە دادەنیشن بۆ ئەوەی ئەوانی دیکە بێزار نەکەن، بەداخەوە زۆرینەش کوڕن، کچانیش خۆیان دەچن لە دواوە دادەنیشن. ئەمە کارێکە نابێت بەردەوام بێت. فێرگاکەش بڕیاری داوە کە چیتر منداڵە بزێوەکان نابێت لە پێسەوەی پاس جودا بکەێنەوە بەڵکە مامۆستاکان دەبێت لەو شوێنەدا بوەستن کە فێرخوازی لەو جۆرەی لێیە.

جێی ئاماژەیە دەستگەی پشکنینی فێرگاکان (Skolinspektionen) دەڵێن لە ماوەیەکی کورتدا سەردانی ئەو فێرگایە دەکەین و بەها و پرسی دیموکراتیی بەهەند دەگرین و ئەوەش لە کتێب و ماددەکانی خوێندندا چەسپاوە و هەمووان دەبێت پەیڕەویی لێ بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".