Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"گەنجانی موسوڵمان دەنگ بە بەرەی چەپ دەدەن"

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 5 april kl 16.31
ڕاپۆرتەکە لە دەنگدەرانی گەڕەکە بەڕاوێزەکانەوە سەرچاوەی گرتووە
(5:02 min)
.
وێنە: شاهۆ موانی.

ئەمڕۆ سیمنیارێک لەسەر شێوازی دەنگدانی گەنجانی موسڵمان لەلایەن تیمبرۆ وە  بەڕێوەچوو. لەو سیمنارەدا ڕاپۆرتێکی نوێ پێشکەش کرا.

تیمبرۆ، بنکەی لێکۆڵینەوە و کارتێکردنی ڕای گشتییە وە بنکەیەکی سەربەخۆیە.  نووسەری ڕاپۆرتەکە ئالێن مووسێندێڤیچە و لە ڕاپۆرتەکەیدا باس لەوە دەکات کە گەنجانی موسوڵمان لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا دەنگ بە بەرەی ڕاست نادەن و بەرەی چەپیان پێ باشترە.

جێی تیشک خستنەسەرە کە هەتاوەکو ئێستا هیچ پشکنین و لێکۆڵینەوەیەک لە ڕوانگەی دەنگدەرە موسوڵمانەکانەوە کە دەنگ بە چی بەرەیەک دەدەن ئەنجام نەدراوە،لەبەر ئەوەی یاسا ڕێگە بەو کارە نادات و تۆمارکردنی بیروڕای تاکەکەس لە سویددا قەدەغەیە. ڕاپۆرتەکەی  ئالێن مووسێندێڤیچ لە دەنگدان لە گەڕەکە پەراوێزەکاندا سەرچاوەی گرتووە  و دڵێت.

      لە گەڕەکە پەڕاوێزەکاندا زۆربەی ڕێژەی دانیشتوانی موسوڵمانان و لەوانیش زۆربەیان دەنگ بە پارتەکانی بەرەی چەپ دەدەن. لە هەمان کاتدا پارتەکانی بەرەی سوور و سەوزەکان کە بەرەی چەپن زیاتر لە ڕوانگەی ئەو پرسانەی کە تایبەتە بە موسوڵمانانی سوید کراوەن. لەو ڕوانگەیەشەوە ئاشکرا بووە نوێنەرایەتیان لە نێو ئەو بەرەیەدا زیاد دەکات بەراورد بە بەرەی ڕاستەکان.

 ئالێن مووسێندێڤیچ لە درێژەی وتەکانیدا باسی لەوەش کرد کە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار موسوڵمان لە سویددا بوونیان هەیە و ئەمەش گرووپێکی گرنگ لە ڕوانگەی دەنگدەرەوە کە دەبێت بەرەی ڕاستەکان بۆ زیاد کردنی دەنگەکانیان بایەخیان پێ بدەن.

 

دەتوانیت گوێبیستی درێژەی بابەتەکە بیت!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".